كورته‌باسێك: بەشی پەروەردەی تایبەت لە ساڵی٢٠١٦- ٢٠١٧ دامەزرا، یەکەم گروپی خوێندکارانی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگرتوە کە ژمارەیان ٥٥ خوێندکارە، دەرچوانی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی وەردەگرێت.
ئامانجه‌كانی ئه‌م به‌شه: 1- بنیاتنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، سەرەڕای بنیاتنانیان لە ڕوی دڵسۆزی و ئاکاری باڵا، بەتایبەت لە بواری دیاریکردنی ترسناکی و هەستیاری پێشوەختەی بارە تایبەتەکان و ڕۆڵبینین لە چارەسەرکردن و پەرەپێدانی بارە ناوازە و تایبەتەکان، بەشێوەیەک کە بتوانن بارە تایبەتەکان لە بارە گشتیەکان جیابکەنەوە و شێوازی مامەڵەکردنیان بۆ دروستبکەن. 2- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و چارەسەرکاری و پەرەپێدان بە گشت ئەوانەی بۆ ئەو خزمەتگوزاریە داخوازن، ئیدی لە ئاستی دامەزراوەی فەرمی و حکومی بێت یا ئەهلی، تا ئاستی خێزان کە داخوازبن بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی باری تایبەتی کەسەکانی ناو خێزان. 3- بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستیە دەروونی و پەروەردەیی و راهێنانیەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان. 4- ڕەخساندنی بوار بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نیشتمانی بەسەر پەرشتی ڕاهێنراوان و پسپۆڕانی ئەم بوارە. 5- پێشخستنى گەشەى پيشەيى ستافى ئەكاديمى لە بەش لە بوارى وانەوتنەوە وكارامەى چارەسەركردنی کێشەکان.
ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون: پێشبینی دەکرێت دەرچوانی بەشی پەروەردەی تایبەت ئەم توانا‌و لێهاتویانەیان هەبێت: - تێگەشتبن لە چەمکە سەرەکی و پرسە تێۆریەکانی تایبەت بە بواری پەرواردەی تایبەت. - توانای دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری پەروەردەی تایبەت. - ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. - هەڵبژاردنی پرۆژە و لێهاتویەکانی بەڕێوەبردنی لەبواری پەروەردەی تایبەت. - توانای کارکردنی کارایانه له تیمی جیاوازدا له پۆل و تاقیگه‌دا. - شاره‌زایی باش له‌هه‌ردوو بواری په‌یوه‌ندیكردن به نووسین و زاره‌کی. - توانای به‌کارهێنانی ئامێری سه‌رده‌میانه له بواری پەروەردەی تایبەت. - زانین و په‌یڕه‌وكردنی ڕێکار و ڕێسا گونجاوه‌کانی تایبه‌ت بهمامهڵكردن له‌گه‌ڵ ئەوکەسانەی کە نا ئاسایین و پێویستیان بە مامەڵەی تایبەتە. - خوێندكار دەتوانێت سەركەوتووانە بچێتە بوارى خوێندنى باڵاتر وبوارى ئيشكردن.
په‌یامی/ ئه‌ركی به‌ش: پسپۆڕیەکانی پەروەردەو دەرونزانی پانتایەکی زۆری لە ژیانی ڕۆژانەدا داگیر کردوە، بۆتە پسپۆڕیەکی سەرنج ڕاکێش و هەرە گرنگ لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بەتایبەت پەروەردەی تایبەت وەک پسپۆڕیەکی تێهەڵکێش لەبواری پەروەردەو دەرونزانی پێویستیەکی حەتمیە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەمەش بۆ بونی ڕێژەیەکی بەرچاوو لە دروست بوون و سەرهەڵدانی باری تایبەت لەناو کۆمەڵگەی مرۆیدا، بۆیە داخوازیەکی هەرە زۆر هەیە بۆ کەسانی خاوەن پسپۆڕی لەبوارەکانی پەروەردەی تایبەت. هەر بۆ ئەم مەبەستە و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم داخوازیە و پەیوەستکردنی زانکۆی چەرموو بە کایەکانی ژیانەوە، بریاری کردنەوەی ئەم بەشە درا.
تێڕوانینی به‌ش: 1- چاوەروان دەکرێت ئەم بەشە پێگەیەکی پێشەنگ بگرێت لەناو بەشە زانستیەکانی زانکۆکانی کوردستاندا. 2- هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پێشکەشکراو بە کەسانی خاوەن باری تایبەت( سلبی بێت یا ئیجابی) 3- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی کە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات بەگشتی، سنوری ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی. 4- هێنانە ئارای توانای ناوازە لەلای کادیرانی ئەم بوارە لە دیاریکردنی بارە تایبەت و ناوازەکان ، بەتوانا بوونیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری راهێنان و بەرەوپێشچونیان لە شێوازی بەرنامەی پەرەپێدان بۆ توانا تایبەتی و ئاسایەکان بۆ ئاستێکی تر. 5- فراوانکردنی مەودای فکری و ئەکادیمی و زانستی گشت فێرخوازانی ئەم بەشە لە هەردوو ئاستی تیۆری و پراکتیکی، ژه؛، بگەنە ئاستی پسپۆڕی و پێگەشتووی لەم بوارەدا.
زمان: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له هه‌موو کۆرسه‌کانی به‌شی پەروەردەی تایبەتدا به زمانی کوردیە. جگه له چەند وانەیەک که به زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنرێن.
شێوازی خوێندن: شێوازه‌كانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له ئه‌رك پێسپاردن و وانه‌و و وانه‌ی تایبه‌تی و خوێندنی بە کۆمەڵ و وركشۆپ و كورته تاقیكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و ڕاپۆرتی تاقیگه و وتارنووسین و پریزهنتهیشن و دروستكردنی پۆسته‌ر.
ماوه‌ی خوێندن: ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه چوار ساڵه به ده‌وامی ته‌واو و ساڵی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ.
هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو : لەڕوانگەی ئەوەی کە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆکانی کوردستان بەشێکی نوێیە و هەروەها بایەخپێدانێکی زۆر هەیە بەم بوارە و چەندین خوێندنگەی تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە و لە زۆر خوێندنگەدا پۆلی تایبەت بەو خوێندکارانە کراونەتەوە هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو زۆر دەبێت بۆ دەرچوانی ئەم بەشە، هەروەها چەندین سەنتەری حکومی و ناحکومی تایبەت بە پەروەردەکردنی ئەوانەی گرفتیان هەیە لە بینین و بیستن و یاخود ئاستەنگی فێربونیان هەیە یاخود ئۆتیزمیان هەیە یاخود ئەندامەکانی تری جەستەدا هەیە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن تێیدا کاربکەن. هه‌لی کارکردن لەم بوارانە دەبێت: 1. کاری فێرکردن لە بواری پەروەردەی تایبەت. 2. کاری ڕاهێنان لە بواری پەروەردەی تایبەت. 3. کاری ڕاوێژکاری لە بواری پەروەردەی تایبەت. 4. کاری بەڕێوەبردن لە بواری پەروەردەی تایبەت. 5. کاری سەرپەرشتیکردن لە بواری پەروەردەی تایبەت.
ئه‌و شوێنانه‌ی(حکومی و ناحکومی) که ده‌توانێ کاریان تێدا بکات : · وەزەرەتی پەروەردە · وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی · پەیمانگا و سەنتەرە پەروەدردەیە تایبەتەکان کە بایەخ بەوکەسانە دەدەن بارێکی تایبەتیان هەیە. · سنتەرەکانی ئۆتیزم · سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزانی · ڕێکخراوە نا حوکومیەکان( نبینانایان، نابیستان، منداڵپارێز) · کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کە بایەخ بە پەروەردەی تایبەت دەدەن. · کردنەوەی سەنتەری تایبەت.
یه‌كه‌كانی كۆرسه‌كانی خوێندن له‌م به‌شه‌دا: ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه لیستی ته‌واوی یه‌كه‌كانی كۆرسه‌كانی خوێندن (مۆدیولی كۆرسه‌كان) له‌م به‌شه‌دا ده‌خاته به‌رچاو. هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كۆرس (كۆرس مۆدیولێك) كۆدێكی ستانده‌ردی هه‌یه كه لینكی بۆ كراوه بۆ وێبگه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی كۆرسه‌كه. تكایه ئاگاداری ئه‌وه به كه له وێبگه‌ی هه‌ر كۆرس مۆدیولێك ئاراسته ده‌كرێی بۆ هه‌گبه‌ی ئه‌كادیمی مامۆستای وانه‌بێژی كۆرسه‌كه.
ده‌سته‌ی ئه‌کادیمی به‌ش :
|