کورتەیەک سەبارەت بەمێژووی بەشی زمانی کوردی:
بەشی زمانی کوردی لەگەڵکردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی لەڕێکەوتی
(١٣/١٢/٢٠٠٦)،یەکێک بووە لەوبەشانەی کراوەتەوە وبۆساڵی خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) یەکەم گروپی خوێندکاری وەرگرتووە ولەساڵی
(٢٠٠٩–٢٠١٠) یشدا یەکەم ده‌سته خوێندکاری بەسەرکەوتوویی خوێندنیان ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه.
لەڕێکەوتی (٨/١٢/٢٠١٤) لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی چەرمووبەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی،بووە به بەشێک لەسکوڵی پەروەردەی زانکۆی ناوبراو،هاوکات وەک یەکەم بەش لەزانکۆی چەرموولەساڵی
(٢٠١٣ - ٢٠١٤)دا توانی خوێندنی (باڵا/ ماستەر)
لەبواری زمان دابکاتەوەولەم بوارەدا دووخوێندکاری وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان له‌هه‌مان به‌ش)،پاشان لەساڵی دواتردا
(٩) خوێندکاری لەبواری خوێندنی (باڵا/ماستەر) بۆپسپۆڕی ئەدەب وەرگرت،لەئێستاش داخاوەن ستافێکی ئەزمووندارە وتوانیویەتی لەنێوزانکۆی چەرمووداجێ پێی خۆی لەڕووی زانستییەوە بکاتەوە.
دەستەی وانەبێژی مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی لەڕووی نازناوی زانستییەوە خاوەنی پرۆفیسۆری یاریدەدەرومامۆستاومامۆستای یاریدەدەرە،هاوکات لەبەرنامەیدایە،کەخزمەتی زیاتربەناوچەکە پێشکەش بکات،لەم ڕووەوە مامۆستایانی بەش لێ بڕاوانە لەهەوڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وگێڕانی سیمیناردان بۆئەوەی لەڕووی زانستییەوە بتوانن خزمەتی زیاتری زمان ووێژەی کوردی بکەن ولەداهاتوودا کادری سەرکەوتووبۆخزمەتکردنی زمان وئەدەبی کوردی بۆ وەزارەتی پەروەردەوكایهكانی ترپێبگەیەنن.
دیدوبۆچوونی ئه‌م بەشه بۆپێگهیاندنی كادری بهتواناولیهاتوولهگرنگیدان بهپرۆگرامهكانی خوێندن وچالاكیی زانستی وكۆنفرانس وتویژینهوهی زانستی دابهرجهستهدهبیت،به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی،كهدەرچووانی ئەم بەشەوهك مامۆستاڕۆڵیان هه‌بێ له‌پێگەیاندن وپهروهردهكردنی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌نوێترین زانست وبهباشترین شێواز،تا له‌ده‌رئه‌نجامدا ببێتههۆكاریك بۆپیشخستن وگه‌شه‌كردنی خویندنگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات گرنگیدان بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وپێگەیاندنی مامۆستای زانکۆلهبواری زمان ووێژەی کوردیداجێی بایه‌خی ئه‌م به‌شه‌یه.
ئەو بڕوانامانەی لەبەشەکە دەبەخشرێن:
١- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەبواری زمان وئەدەبی کوردی‌دا.
٢- بڕوانامەی ماستەرلەبواری زمان وئەدەبی کوردی‌دا.
خوێندن لەبەشەکە:
خوێندن لەبەشەکەماندابە زمانی کوردییە،بەشێکی زۆری بابەتەکانمان بەشێوەی تیۆرین وهەندێکیشیان تیۆری وپڕاکتیکین،ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوارساڵە
(8 سمستەرە).
ئەرک وئامانجی بەش:
١- پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی وئەکادیمی،بۆئەوەی ببنەکادرێکی سەرکەوتوو،تالەداهاتووداوەک مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردەولەبوارەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەگەری و
... خزمەتب کەن.
2- ئاشناکردنی خوێندکاران بەزانستی زمان وئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
3- شاره‌زایی په‌یداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی له‌زمان وئەدەبی کوردی‌دا.
4- دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی وخۆشویستنی زمانووێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس وناسنامەیان،چونکە مێژوو،شارستانییەت وبیرکردنەوەوعەقڵیەتی کوردی لەنێوزمان وئەدەبەکەیداڕەنگی داوەتەوە.
تێڕوانینه‌كان:
به‌شی زمانی كوردی هه‌وڵی سه‌ره‌كیی پێگه‌یاندن وپهروهردهكردنی ده‌رچوویه‌كی كاراوچالاكه له‌بواری زانستی زمان وئه‌ده‌بی كوردیدا،بهئاڕاستهكردنی پرۆگرامومیتۆدی زانستی نوێ وهاوچه‌رخ،تاوهكولهداهاتوودا کادری په‌روه‌رده‌یی وپیشه‌یی پێبگه‌ینێت.
گرنگی بەشی زمانی کوردی:
گرنگی ئەم بەشەلەوەدا دەردەکەویت،کەژمارەیەکی بەرچاوکادروپسپۆڕلەبواری زمانوئەدەبی کوردی پێدەگەیەنێت،کەدەبن بەکادری بەتوانا لەبواری کاری خۆیاندا.هاوکات یەکێک لەخاڵەگرنگەکانی ئەم بەشە،کەجیایدەکاتەوە لەبەشە گرنگەکانی تری هاوشێوەی خۆی،ئەوەیە،کەهەڵکەوتەی شوێنەکەی بەهۆی نزیکی لەناوەندی پارێزگای کەرکووکەوە،دەتوانێت خزمەتێکی زۆربەخەڵکانی کورد زمان لەناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بکات وکادری پێویست لەبواری زمان ووێژەی کوردی بۆئەم ناوچانە دروست بکات.
ئەوشوێنانەی کەدەرچووانی بەشەکە دەتوانن کاری تێدابکەن:
دەرچوانی بەشەکەمان دەتوانن ببن بەمامۆستا لەخویندنگاکان،هەروەهادهتوانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی توێژینهوهودهزگاكانی ڕاگه‌یاندن وچاپ وبڵاوكردنهوهدا،یاخود وەک زمانه‌وان ووهرگێڕكاربكهن.
هەروەها ده‌توانن لەهەمووفەرمانگەودامەزراوەحکومی وناحکومییەکان وەک هەڵسەنگێنەری زمانەوانی خزمهتبکەن.
سەرەڕای ئەمانەش ده‌رچووانی ئه‌م بهشهدهتوانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی فێركردنی زمان وكه‌رتی تایبه‌ت داوانه بڵێنه‌وه بۆئهوفێرخوازهبیانییانهی ویستی فێربوونی زمانی كوردی‌یان هه‌یه
.
زمان:
زمانی خوێندن لەبەشەکەمان دا بەفەرمی بریتییە لەزمانی کوردی،هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی وفارسیش دەخوێنرێت. ساڵی یەکەمی خوێندن (سمستەری ١ وسمستەری ٢) لەبەشەکەمان بەزمانی ئینگلیزی یەوخوێندکاربەوردی وبەچڕی بنەماسەرەکییەکانی ئەم زمانە دەخوێنێت.
هەروەها زمان یفارسیش گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت ولەهەرچوارسمستەرەکانی (٥، ٦، ٧، ٨)،واتە
(قۆناغی سێیەم وچوارەم) بەتێروتهسهلی زمان‌و وێژەی فارسی دەخوێنرێت.
ماوەی خوێندن:
ماوەی خوێندن لەبەشی زمانی کوردی‌دا چوارساڵە
(٨ سمستەرە)،کەساڵانە خوێندن لەناوەڕاستی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات ولەناوەڕاستی حوزەیران کۆتایی دێت.