بەشی زانستە گشتییەکان

بەشی زانستە گشتییەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە ، کە یەکێک بوو لە بەشەکانی کۆلیجی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی. یەکەم گروپی خوێندکاران لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٢ وەرگیراون. دەرچووانی بەشی زانستە گشتیەکان زانیاری پیشەییان پێ دەدرێت و تەکنیکی زانستیان فێردەکرێت، هەتاکو ئەوانیش لە داهاتوودا خوێدکارەکانیان دەوڵەمەند بکەن لە بوارەکانی زانستە گشتی و سروشتیەکاندا.

ئامانجەکانی بەشی زانستە گشتیەکان

١-  ئامادەکردنی دەرچووانی بەشەکە بە لێهاتوویەکی بەرزەوە بۆ فێرکردن و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ فێرکردنی خوێندکارانی خوێندنگە بنەڕەتیەکان لە داهاتوودا.

٢- پێگەیاندنی دەرچووانی لێهاتوو بە دابینکردنی کۆرسی ئەکادیمیی چڕووپڕ، کاری تاقیگەیی، ئامادەکردنی پڕۆژە، پێشکەشکردنی سێمینار و ڕاهێنانی پەروەردەیی.

٣-  پێگەیاندنی کارمەندی ئەکادیمی ئاست بەرز لە بوارەکانی خوێندنی باڵادا.

بەرنامەی بەشی زانستە گشتیەکان

١-     بەشی زانستە گشتیەکان هەنگاودەنێت بەرەو پێشکەوتن و گەیشتن بە ئاستێکی باشتر لە بەرامبەر بەشە زانستیەکانی تردا، لە هەر کۆلیج و زانکۆیەک بێت.

٢-      چاوەڕوان دەکەین کەوا دەرچووانی بەشەکەمان ببن بە مامۆستای باش و سەرکەوتوو لە داهاتوودا بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی و ڕۆشنبیریان.

٣-     دەرچووانی بەشەکەمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک فێربکرێن بە ئامادە کردنی پرۆگرام و وانەی نوێ کە لەگەڵ ئەم سەردەمەدا بگونجێت.

٤-     خوێندکارەکانمان فێری وانە بنەڕەتیەکانی زانستە سروشتیەکان فێردەکرێن وەکو بایۆلۆجی، فیزیا، کیمیا و جیۆلۆجی هەتاکو بتوانن ئەو وانانە بڵێنەوە لە داهاتوودا.

٥-    ئێمە دڵنیاین لەوەی کە خوێندکارەکانمان توانای ئەوەیان ئەبێت کە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا کاتێک کە بە شێوەیەکی گونجاو فێردەکرێن.

ئەرکەکانی بەشی زانستە گشتیەکان

بەشی زانستە گشتیەکان رێگە بە خوێندکار دەدات کەوا بۆ خۆی سەربەست بێت لە هەڵبژاردنی پرۆگرامی ئەکادیمی لە زانستە گشتی و سروشتیەکاندا. بەشەکەمان کۆرسی چڕوپڕ و نوێ پێشکەش دەکات بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی ڕۆشنبیر، کە بۆ دواڕۆژ لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن و ببن بە هاوڵاتی ڕۆشنبیر و کەسانی سەرکردە و پسپۆڕ و ئەکادیمی.

 لە دەرچووانی بەشی زانستە گشتیەکان چاوەڕوان دەکرێت کە:

·      توانای تێگەیشتنیان هەبێت لە بیرۆکەو  تیۆرە جیاوازەکان و تاقیکردنەوە جیاجیاکانی بوارەکانی زانستە گشتی و سروشتیەکان.

·      بە توانا بن لە بیرکردنەوەی ژیرانەو چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆزەکان لەبوارەکانی زانستدا.

·      کاری بە کۆمەڵ ئەنجامبدەن لەناو پۆل و تاقیگەدا.

·      بتوانن ئامێرە زانستیە پێشکەوتووەکان بەکار بهێنن بۆ کارەکانیان.

·      بەئاگا بن لە بەکارهێنانی مادە کیمیاییە جیاوازەکان بە شێوازێکی زانستی و بە پشتبەستن بە ڕێنماییە زانستیەکان.

·      بتوانن کێشە جیاوازەکانی کە ڕووبەڕووی ژینگە دەبنەوە لە ناوچەکەماندا بناسنەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.

 هەلی کار لە داهاتوودا

دەرچووانی بەشی زانستە گشتیەکان ئەتوانن کار بکەن بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە خوێندنگە بنەڕەتیەکاندا، چونکە تواناکانیان لە لایەنی زانستی و شێوازی وانەووتنەوەوە لە ئاستێکدا دەبێت کە شیاوە بۆ ئەو جۆرە کارە. دەرچووان دەتوانن  لە بواری تریشدا کار بکەن بە پێی شارەزاییان. ئەم بەشە بەشێکی گونجاوە بۆ پیشە جیاوازەکان کە پێویستیان بە زانستەکانی وەکو بایۆلۆجی، جیۆساینس، کیمیا، ماتماتیک، و فیزیا دەبێت.

زمانی خوێندن

زمانی خوێندن لە بەشی زانستە گشتیەکان ئینگلیزیە بۆ هەموو کۆرسەکان، تەنیا چەند کۆرسێک نەبێت کە لەبەر پێویستی کۆسەکە زمانی فێرکردن کوردیە.

کاتی دەستپێکردن ماوەی خوێندن

خوێندن لە بەشی زانستە گشتیەکان بۆ ماوەی چوار ساڵە بە شێوەیەکی بەردەوام و ساڵی خوێندنی نوێ لە مانگی ئەیلولی هەموو ساڵێک دەست پێ دەکات و مانگی حوزەیرانی ساڵی دواتر کۆتایی دێت.

شێوازی خوێندن

تواناکانی خوێندکارانی بەشی زانستە گشتیەکان هاندەدرێت  بە دابینکردنی هەلی فێرکردنی جۆراوجۆر، وەکو وانە وتنەوە، شێوازە فێرکایەکان، ۆرکشۆپ، تاقیکردنەوە، ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە لایەن خوێندکارەوە، ئامادەکردنی پۆستەر، پێشکەشکردنی سێمینار لە لایەن خوێندکار، کاری مەیدانی ... هتد.

یەکەی کۆرسەکانی فێرکردن لە بەشەکە

ئەم لینکەی خوارەوە لیستی ئەو کۆرسانەی تیادایە کە لە بەشی زانستە گشتیەکان دەخوێنرێن. هەر کۆرسێک کۆدی ستانداردی خۆی هەیە و بە هایپەرلینک بە پەیجی 
.تایبەتیی خۆیەوە گرێدراوە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر. هەر کۆرسێک گرێدراوە بە پەیجی مامۆستای وانەکەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر پرۆفایلی مامۆستاکە


دەستەی ئەکادیمی بەش:



پۆست: سەرۆک بەش
نازناوی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دکتۆرا
لیژنە: سەرۆکی لیژنەی وویب سایتی کۆلێژ
 
د. صلاح رضا سعید
 پۆست: سەرۆکی زانکۆی چەرمو
نازناوی زانستی: پرۆفیسۆر
بڕوانامە: دکتۆرا
:لیژنە


 
د. علی ەهاب کریم
ۆست:جێگری سەرۆکی زانکۆی چەرمو
نازناوی زانستی: یاریدەدەری پرۆفیسۆر
بڕوانامە: دکتۆرا
:لیژنە


پۆست:جێگری سەرۆکی زانکۆی چەرمو
نازناوی زانستی: یاریدەدەری پرۆفیسۆر
بڕوانامە: دکتۆرا
:لیژنە

 
پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستا 
بڕوانامە: دکتۆرا
:لیژنە
 
پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دکتۆرا
:لیژنە


 

پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

 

 
پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

 
پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

  
پۆست: بڕیاردەر
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

 


م. هاوار فاصل
پۆست: بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی تواناکان بۆ کار
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

  
پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر
:لیژنە

 


  

پۆست: وانەبێژ
نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: ماستەر