بەشی زمانی ئینگلیزی
لە بەشی ئینگلیزی پرۆگرامی تایبەت بە خوێندنی زانکۆیی خوێندنی باڵا لە بوارەکانی (وەرگێران و زمانی ئینگلیزی و زمانەوانی) پێشکەش دەکرێت، کە لە ڕووی نێودەولەتیەوە دانیپێدانراوە. ئەم پرۆگرامە بە شێوەیەکی سەرەکی کاردەکات بۆ پێگەیاندنی دەرچووانی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا ئەوانەی کە خوولیای فێربوون و خوێندنی وەرگێران و فەلسەفەی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی هاوچەرخ. بەشی ئینگلیزی هەروەها هەوڵدەدات بۆ گەشەپێدانی توانای خوێندکاران لە بواررەکانی زمانەوانی، بیرکردنەوە، شیکردنەوەی رەخنەگرانە و هەروەها توانستی توێژینەوەی ئەکادیمی.
تێروانین
بەشی ئینگلیزی کاردەکات بۆ پێگەیاندی نەوەیەک لە وەرگێر و زمانناسی بە توانا کە لە داهاتودا بەشداربن لە پێشخستنی ڕۆشنبیری کۆمەڵگا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاری کار بەتایبەتی لەو بوارانەی کە پەیوەندیدارن بە بابەتەکانی زمان و زمانە بیانیەکانەوە.
ئامانج و ئاراستەکان
دوا بە دوای تەواوکردنی کۆرسەکانی خوێندن دەرچوان توانا دەبن بۆ ڕاپەراندنی ئەم ئەرکانەی خوارەوە: ١. دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نیوان کلتووری نەتەوەی و کلتووری بیانی. ٢. ئاشنا بوون بەو چەمک و بیرۆکانەی کە تایبەتن بە خوێندن و لێکۆلینەوەی زمانەوانی، فەلسەفەی زمان، وەڕگێران و هەروەها ئەدەبی هاوچەرخی ئینگلزی.
٣. بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە تەکنیک و بنەما و شێوازی جۆراوجۆری وەرگێڕانی زارەکی و نوسراو. ستافی ئەکادیمی بەش ئینگلیزی:
|