بەشی زمانی عەرەبی بۆ ئەوانەی کە قسەی پێ ناکەن کورتەیەک لەبارەی مێژووی بەشەکەوە لەبەر پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی وةزارةتى خويندى بالا و تويژينةوةى زانستى بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٢١٦٣) لە (٢٧/٩/٢٠١٧) و فەرمانی زانکۆی ژمارە (٢٨٦) لە (١/١٢/٢٠١٧) بریاردرا بەکردنەوەی ئەم بەشە لە زانکۆی چەرموو لە بری بەشی زمانی عەرەبی. ڕێگاکانی وانەوتنەوە : شێوازی وانە وتنەوە لە بەشی فێربوونی زمانی عەرەبی بۆ ئەو خوێندکارانەی بە زمانی تر قسەدەکەن بەپێی سیستەمی بۆلونیایە ، خوێندکار هەشت وەرز دەخوێنێت ، لە ماوەی چوار ساڵی خوێندندا ، هەر وەرزێکی خوێندن (١٢) هەفتەیە ، ئەو بابەتانەی خوێندکار لە هەر وەرزێکی خوێندندا دەیخوێنێت جیاوازە لە وەرزەکانی پێشوو. زمانی رێنماییەکان : زمانی عەرەبی یە دابەشکردنی نمرەکان : نمرەکان بەسەر دوو وەرزی خوێندندا دابەش دەکرێت لەماوەی ساڵێکی خوێندندا و بۆهەر وەرزێکی خوێندن تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و (١٠٠) نمرەی لەسەرە. بێرۆکە وپێشنیارەکان : ١ – خوێندکار فێری زمانی عەرەبی بێت و قسەی پێ بکات لەرێگەی خوێندنەوە ونووسینەوە وبێیتە هۆی گەشەکردنی بیری خوێندکار. ٢ – بەهۆی سیستەمی بۆلونیاوە خوێندکار دەتوانێت کۆمەلێک بابەتی هەمە جۆر بخوێنێت وفێری بێت لەماوەی چوار ساڵی خوێندندا. ئامانجی بەش : ئامانجی ئەم بەشە ئەوەیە کە دەرچووانی بتوانن بەرەوانی بە زمانی عەرەبی ئاخاوتن وگفتوگۆ بکەن. دوای تەواوکردنی خوێندنی کۆلیژ لەم بەشەدا دەرچووانی دەبنە هەلگری بڕوانامەی بکالوریوس بە ناونیشانی وەرگێر. ماوەی خوێندن لەم بەشەدا : چوار ساله بروانامە : دەرچووی ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالوریوسی لە زمانی عەرەبی ووەرگێران پێ دەدرێت.
|