ناو : سەنتەری كوردستانناسی كارو ئهركهكانی: ( سەنتەری كوردستانناسی-عیزەدین مستەفا رەسوڵ )، ناوی ئهو سهنتهرهیه، كه له ٢٠/٩/٢٠٢٠دامهزراوه -كارو چالاكی ئەنجام دەدات لە بواری مێژوویی و كلتوری و ئەدەبی و كۆمەڵناسی و هونەری و رۆشنبیری گشتی و هەر بوارێك پەیوەندی بەو نەتەوانەوە هەبێت كە لە كوردستاندا ژیاون -ههوڵی ئهرشیڤكردن و پاراستنی بەڵگەیی مێژوویی دەدات، كه له كوردستان و دهرهوهی كوردستان بهگشتی نووسراون، ئهو بەڵگانەش ههم نامهی كهسی له خۆدهگرن و ههم كتێب، ئهم سهنتهره ههوڵدهدات بۆ كۆكردنهوهو پاراستن و كار لهسهركردنیان له رووی ئهكادیمییهوه. -كۆنفرانسی زانستی ساڵانە بۆ بوارەكانی كوردستانناسی ئەنجام دەدات . :ئامانج - چوارچێوهی نووسین و لێكۆڵینهوه (زمانی كوردی، مێژووی كورد، ئهدهبی كوردی، كهلهپوری كوردی، ئهدهبی فۆلكلۆری، فهرههنگسازی، جوگرافیای كورد، دهستنووسی كوردی، ئهدهبی كۆنهكراوی فۆلكلۆری، ئاینەكانی كورد، مێژووی توركمان و نەتەوەكانی تر كە لە كوردستان دەژین ، بهها و بابهته كولتوورییهكان بهگشتی...) -هەڵسەنگاندن و ساغكردنهوه و لێكوڵینەوە لەو توێژینەوەو كتێب و تێروانینانەی كەسانی بیانی لە بارەی كوردو كوردستانەوە خستویانەتە بەردەست - بۆ توێژینهوهی كولتووری هانی نووسهر و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران دهدات . - پێشنیاز و پڕۆژهی جیاواز و تایبهت به كوردستانناسی له ڕێی وتار و لێكۆڵینهوهكانی سەنتەرەوە، بۆ كار لهسهركردن، پێشكهش بهلایهنی پهیوهندار دەكات . -سەرخستن و برەودان بە پێگەى كوردستان ناسی لە بوارى بەرهەمهێنانی لێکۆڵینەوەى زانستیدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی. -پەرەپێدان و تیشك خستنەسەر لێکۆڵینەوەکان لە چوارچێوەى بابەتە هزریی و توێرییەکان. -داهێنان لەو بوارانەى کە گرنگن و ڕۆڵی بنەڕەتیان هەیە. -سەنتەری پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ, بەو خزمەتەى کە بە زمانی کوردیی دەیکات دەبێتە نمونەیەکی دیار و بەرجەستە لە کۆمەڵگادا, هەر ئەم خزمەتەیش دەبێتە ناسنامەى ئەو. -گرنگیدان بە چەمکی گوتارسازیی ( دیسکۆرس), بە جۆرێک ئەم چەمکە لەگەڵ خواستە -ڕۆشنبیریی و ئەکادیمیەکانی کۆمەڵگەدا یەکبگرێتەوە. -پەرەپێدانی چالاکیی لە بواری توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ توێژەرانی نێودەوڵەتیی. :هونەر و تەکتیکەکان ١. لێکنزیکردنەوەى ئەو بابەتانەى کە تێکچڕژاون و پەیوەندییەکى توندوتۆڵ و تەواوکاریانەیان هەیە. ٢.بەشداریکردن بە کەسانی شارەزا و هەڵکەوتە لە بوارى نووسینی توێژینەوەى زانستیدا. ٣.گرنگیدان بە خوێندنی دوای قۆناغی (دکتۆرا), ئەمەیش لە ڕاسیتیدا زیاتر خۆى لە بوارى توێژینەوەنووسیندا دەبینێتەوە. ٤.بەخشینی خەڵاتی ساڵآنەی عیزەدین مستەفا رەسوڵ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەو توێژەرانەى کە لە بوارى كوردستان ناسی کاردەکەن. ٥.کۆکردنەوەى داهاتی لێکۆلێنەوە, بە مەبەستی زیاتر چالاکردنی پرۆسەى توێژینەوەنووسین لە زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ. ٦- کردنەوەی بەشی کوردستان ناسی لە قۆناغی ماستەردا بۆ خوێندکارانی ناوخۆ و نێونەتەوەی تەکنیک و هەنگاوەکان: پەرەپێدان بە گۆڤارە زانستیەکان و سودوەرگرتن لە بەهرە و توانای نووسەران و توێژەران, هاوکات کردنەوەی گۆڤارێکی زانستی تایبەت بەو توێژینەوانەی کە دەچنە خانەی کوردستان ناسیەوە. ( لێکۆلێنەوە کوردییەکان) بۆ سەنتەرەکە, بە جۆرێک بابەتەکانی تەواو بابەتی زانستیی و سەردەمیانە بن. ئهو كهناڵانهی كه توێژینهوهكانی تێدا بڵاودهكرێنهوه: - ماڵپهڕی تایبهتی سهنتهر. - چاپهمهنی و بڵاوكراوهكان . جۆری بڵاوكراوهكان: نووسین و وهرگێڕان له بارهی ههموو بابهتهكانی پەیوەندیدار بە كوردو كوردستانەوە :کردنەوەی سایتێکی تایبەت ئامانج لەم هەوڵەیش بۆ زیاتر پیشاندان و نواندنی چالاکیەکانی سەنتەرەکەو دەوڵەمەندکردنی سەرچاوە ئەلیکترۆنیەکانە. :پەرەپێدانی کتێبخانە خزمەتکردنی ژینگەى کتێبخانە, ئامادەکردنی کتێب و سەرچاوەی بەپێزی بابەتی کوردیی بە ئامانجی سودلێوەرگرتنیان بۆ نووسینی توێژینەوە و کاری زانستیی. بە سیستەمکردنی پرۆسەى داوەریی و هەڵسەنگاندنی توێژینەوە زانستییەکان: پێویستە پرۆسەى هەڵسەنگاندن و داوەریکردنی توێژینەوە زانستیەکان بە ئینتەرنێت بکرێن, هاوکات تا ئەندازەى پێویست سود لە بەهرەى هەڵسەنگێنەرە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بگیرێت. :ئامادەکردنی ئەتڵەسەکان ئامادەکردنی ئەتڵەسی پارێزگای سلێمانی و كەركوك (چەمچەماڵ), وەکو کەرەستەیەک بەکەڵک بۆ توێژینەوە لە ماوەیەکی درێژخایەندا بەتایبەت لە بوارەکانی ( ئەتڵەسی زمان, ناودارانی کورد, گروپە کۆمەڵاتیەکانی کۆمەڵگا, شوێنەواری مێژویی و فەرهەنگیی, شار و گوندەکان ). :پەرەپێدان بە زەمینەی چالاکیی توێژینەوە گرنگیدان بە بوارى توێژینەوە بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە, بەجۆرێک ئەو بابەتانەى کە پێشکەشدەکرێن لە بەرنامەى کارى توێژینگەکە دەرنەچێت, وەکو بوارى ( هونەر و جوانیناسیی,شوێنەوارناسی، دێرینناسیی, ژنان, وەرگێران و ئەدەبیاتی منداڵان. بەراوردی ئەدەبی، زمان....هتد.) :دروستکردنی بانکی زانیاریی کۆمەڵگەی کوردستانناسی دروستکردنی داتابەیس, بە شێوەیەک ڕووداوی مێژوویی و تایبەتمەندی زمان و کولتور و ..... لەخۆبگرێت. بێگومان ئەم کارە ڕیگا ئاسان دەکات کە بەئاسانی لەبارەى مێژوو و فەرهەنگی زارەکیەوە لێکۆڵینەوە بکرێت. :ئەرشیفسازیی -ئەرشفیکردنی کـتێب, گۆڤار, توێژینەوە, رۆژنامە هەروەها ئەو سەرچاوانەى کە پەیوەندییان بە کوردستانەوە هەیە, ئامانج لەم کارەیش دەرگاکردنەوەیە بەڕووی ئەو توێژانەى کە دەیانەوێت لەم بوارەدا کاربکەن. -بەبەڵگەنامەکردنی ئەو چالاکی و کارانەى کە ئەنجامدراون لەبارەى کوردستاناسییەوە, ئەو چالاکیانەیش چ لە شێوەى توێژینەوە, کۆنفراس, ورکشۆپ, دانیشتنی گشیی و تایبەتیی. - ئەرشیفكردنی نامەی ئەكادیمی (ماستەر و دكتۆرا ) كە لەبارەی زمان و وێژەو مێژوو و جوگرافیاو كلتووری خەڵكی كوردستانەوە نووسراون.. :بڵاوکردنەوە و ڕەنگدانەوەی ئەنجامی لێکۆلێنەوەکان -ئەنجام و دەستکەوتی توێژینەوەکان لە توێژینگەکە لە شێوەى سیمینار و کۆبوونەوەى مانگانە بخرێنە بەر هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە. - بەرهەمەکانی سەنتەرکە بناسرێن, دواتر بابەتی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بنووسرێن. :پەرەپێدانی پەیوەندییە گشتی و ڕاوێژکارییەکان -پێشخستنی بەشی پەیوەندی گشتیی و سەنتەرەکە بەمەبەستی ناساندنی چالاکیەکانی سەنتەرەكە بە کۆمەڵگا. -چالاکردنی بەشی ڕاوێژکاریی بەمەبەستی باشتر ئاڕاستەکردنی ئارەزوومەندانی بوارە جیاوازەکانی کوردستانناسی. :گرنگیدان بە توانا و ژێرخانی سەنتەرەکە سودوەرگرتن لە بینای سەنتەرەکە, نۆژەنکردنەوەى مۆزەخانەى دێرینناسی و خەڵکناسییی, ئەو مۆزەخانانەی لە سنورەکەدا هەن، هاوکات گرنگیدان بە بەشی دەستنووس, پاشان دابینکردنی هۆڵی کۆنفراسی تایبەت, لەگەڵ دابینکردنی ئینتەرنێت و خێرا و چالاک. :پێشبینیی دەستەی پسیۆڕیی و لێژنە ڕاسپێردراوەکان لیژنەى ئەپڵیشکەیشنی کوردیی, لیژنەى بیۆگرافی کتێب و سەرچاوە کوردییەکان, لیژنەى خەسارناسیی کوردیی, لیژنەى خەسارناسیی فێربوونی زمانی کوردیی, لیژنەى وەرگێران, لیژنەى وێژەی کوردیی, لیژنەى لێکۆڵینەوەکانی بوارى ژنان, لیژنەى ڕاگەیاندنی کوردیی، لێژنەی رێنووسی یەكگرتووی كوردی. :ئەو هەنگاوانەى کە پەیوەستە بە دەستەی پسپۆڕیی و کارى لیژنەکانەوە ١.دیاریکردنی چەمکە سەرەکییەکانی بەشەکە, پاشان ناساندنی بیردۆزەکان, کتێب و توێژینەوە گرنگەکانی ئەم بەشە و دروستکردنی پەیوەندنیان لەگەڵ زەمینەی کوردستان. ٢.پێدانی پێشنیار و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کۆنفراس, ورکشۆپ, سەمپۆنیزم, ڕەخنەی کتێب و دیدار و گفتوگۆی زانستی. ٣.بەرنامەڕێژیی دانان و وەرگێڕانی کتێب و هاندبووک. ٤.هەوڵدان بۆ پێدانی پێشنیار بە سەنتەری کوردستانناسی و ئەو سەنتەرانەی کە هاوەشێوەن. ٥.هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەى زانیاریی, لە چوارچێوەی فایلی دەنگیی, وێنە و ... دواتر پێشکەشکردنیان بۆ سەنتەری ناوبراو. ٦.ناساندنی سەرچاوەکان و کۆکردنەوە و پۆلێنکردنیانیان. ٧.ڕەخنە و لێکۆڵینەوە لەو بەرهەمانەى کە بڵاوبوونەوتەوە د. سامان عیزەدین سەعدون بەرێوەبەری سەنتەری كوردستانناسی |