كارگێری نه‌وت, گاز ووزه
گه‌ران به‌دواى سه‌رچاوه‌كانى ووزه له جیهاندا به شێوازیكى زۆر خێرا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه, ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى زۆربوونى خواسته, به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ووڵاتانى پیشه‌سازییه‌وه, نه‌وت و گاز ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ن كه زۆرترین خواستیان له‌سه‌ره, به شێوه‌یه‌ك كه له ساڵى 2013 به‌كارهێنانى نه‌وت له‌جیهاندا نزیكه‌ى (%33) و به‌كارهێنانى گاز نزیكه‌ى (%24) كۆى سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ى جیهان بوون, ئه‌مه له كاتێكدایه كه خواست له‌سه‌ر ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
له ساڵى (2014) كۆى به‌كارهێنانى نه‌وت له‌جیهاندا نزیكه‌ى (92) ملیۆن به‌رمیل بووه له‌هه‌ر رۆژێكدا, هه‌روه‌ها له ساڵى (2010) جیهان پێویستى به نزیكه‌ى (110) ملیار پێ گازى سروشتى بووه بۆ به‌كارهێنان. داواكارى له‌سه‌ر گازى سروشتى له‌لایه‌ن ووڵاتان و كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كانى جیهانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك زیادى كرددوه له نێوان ساڵى 1980 بۆ ساڵى 2010 به‌رهه‌مهێنان دوو هێنده زیادى كردووه.
هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا له سه‌ره‌تاى گه‌ران, پشكنین, ده‌رهێنان, به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاركردنى نه‌وت و گازدایه, به ئامانجى سه‌ربه‌خۆى ئابوورى و خۆبژێنى قۆناغى ئیمزاكردنى چه‌ندین گرێبه‌ستى له نزیكه‌ى (57) كێڵگه‌ى نه‌وتیدا تێپه‌راندووه له‌گه‌ڵ ده‌یان كۆمپانیاى بیانى كه چه‌ندین ووڵاته‌وه رویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
گه‌ران و پشكنینه‌كان باس له دۆزینه‌وه‌ى نزیكه‌ى (45) ملیار به‌رمیل یه‌ده‌كى نه‌وت و (100-200) ملیار مه‌تر سێجا گازى سروشتى ده‌كه‌ن له ژێر خاكى كوردستاندا. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كوردستان به‌شێوازێكى زۆر خێرا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌شێوازێكه له ساڵى 2013 به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وت نزیكه‌ى (250000) به‌رمیل بووه ئه‌م ریژه‌یه له كۆتاى ساڵى 2015 ده‌گاته نزیكه‌ى (650000) به‌رمیل و ساڵى 2019 ده‌گاته نزیكه‌ى (2000000) دوو ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه.
ئه‌و ژمارانه‌ى سه‌ره‌وه له یه‌ده‌گى نه‌وت و گاز هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنان, پێویستى زۆریان به‌رێوه‌بردن, شاره‌زایى و پیگه‌یاندنى كه‌سانى پسپۆر هه‌یه, كه‌یسى نه‌وت و گاز كه‌یسێكى ئاڵۆزه‌و له كوردستانیشدا ده‌یان و سه‌دان كیشه‌ى به‌رێوه‌بردن, ته‌كنیكى, ئابورى و چاودێرى و پاراستنى ژینگه له چالاكیه نه‌وتییه‌كاندا بوونیان هه‌یه, وه هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌ترسى ژینگه‌ى, ته‌ندروست و سه‌لامه‌تى رووبه‌روى ژینگه‌و هاولاتیان و ته‌كنیككارو كرێكار ده‌بێته‌وه... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زانكۆى چه‌رموو به پێویستى زانیوه به‌شى ( به‌رێوه‌بردنى نه‌وت, گاز‌و وزه) , به‌و هیوایه‌ى ئه‌م به‌شه بتوانێت به‌شێك بێت له پڕۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كادرى ئیدارى به‌شێوازێكى زانستى و پرۆفیشناڵ له كه‌یسى نه‌وت و گازدا بكاته‌وه.
بۆچى ئه‌م كۆرسه یاخود ئه‌م به‌شه؟
له‌م كۆرسه‌دا خوێندكار ده‌رفه‌تى فێربوونى هه‌موو ئه‌و پرۆسانه‌ى هه‌یه كه له‌پشت سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردنى سێكته‌رى ووزه‌وه‌ن له‌سه‌ده‌ى (21)دا, ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى خوێندكار له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش تێده‌گات كه ره‌نگه له‌و پرۆسه‌یه‌دا رووبده‌ن. خوێندكار له‌م كۆرسه‌دا ده‌رفه‌تى گه‌شه‌پێكردنى زانییاریه پێویسته‌كانى ده‌بێت كه له داهاتودا له پیشه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (كۆمپانیاى بیانى, ناوخۆى نه‌وت و گاز و ووزه یاخود له دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا) پێویستى پێى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه له‌داهاتوودا ده‌توانرێت سوود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت له بواره‌كان( راوێژكارى له سێكته‌ره‌كانى ووزه, كاركردن له دامه‌زراوه جیاوازه‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان, بانك و نوێنه‌رایه‌تى كردن له سێكته‌ره‌جیاوازه‌كانى ووزه له په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانى ووزه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و حكومه‌ته بیانییه‌كاندا, خوێندكاران و ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن ببنه ئه‌ندام له رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ووزه چ رێكخراوه جیهانییه‌كان بێت یاخود رێكخراوى ناوخۆى كه پێویسته له داهاتویه‌كى نزیكدا دابمه‌زرێندرێت, ده‌توانرێت سوود له‌تواناو شاره‌زاییه‌كانى ده‌رچوانى ئه‌م كۆرسه وه‌ربگیرێت بۆ به‌رێوه‌بردنى كۆمپانیا كوردستانییه‌كانى نه‌وت له بواره‌كانى ( گه‌ران و پشكنین, به‌رهه‌مهێنان, گواستنه‌وه و به‌بازاركردنى نه‌وتى كوردستان) كه له‌یاساى نه‌وت و گازى كوردستاندا ئاماژه‌ى پێكراوه‌و پێویسته له‌داهاتویه‌كى نزیكدا دابمه‌زرێندرێت
هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه كه بۆ خوێندكاران و دورچوانى ئه‌م به‌شه ده‌ره‌خسێت له كاتى پرۆسه‌ى خوێندن و دواى ده‌رچوونیان ئاماژه‌یه‌كى گرنگه له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌م به‌شه له ئه‌گه‌رى كردنه‌وه‌ى له زانكۆى چه‌رموودا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى قازانجێكى زۆر به ئابورى كوردستان و ده‌رچوانیش
.ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌رفه‌تى ده‌ستكه‌وتنى كاریان ئاسان ده‌بێت
خوێندكار چى ده‌خوێنێت له‌ساڵانى خوێندندا؟
له‌ساڵى یه‌كه‌مى خوێندندا سه‌رنج له‌سه‌ر ناساندنى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز‌و بنه‌ما گشتییه‌كانى به‌رێوه‌بردن و ووزه, ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى كۆردۆلجى و وانه‌ى كۆمپیوته‌رو گفتوگۆى زانستى به‌شیكى ترده‌بن له وانه‌كانى ئه‌م قۆناغه.
له ساڵى دووه‌مى خوێندنداسه‌رنج له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گاز‌و به‌كارهێنانیانه له جیهاندا, هه‌روه‌ها ناساندنى شێوازه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باو وزه‌و هه‌روه‌ها باشتر تیگه‌یشتن له ژینگه‌ى ئابوورى و بازرگانییه.
له‌ساڵى دووه‌م خوێندندا ده‌رفه‌تى خۆ ئاماده‌كارى ده‌ره‌خسێندرێت بۆ خوێندكار هه‌تاوه‌كو بوانێت شیكارى بكات له بواره‌كانى ته‌كنۆلۆجیاى پیترۆڵ و به‌راوردكارى بكات له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانى ووزه( هایدرۆكاربۆن, سه‌رچاوه تازه‌بووه‌كان و تازه نه‌بووه‌كان). هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و تێگه‌یشتن له گۆرانكارى و به‌ره‌وپێشچونه‌كان له‌به‌رێوه‌بردنى ئابوورى ووزه‌ى جیهان و, تواناى درككردن و نرخاندنى ئه‌و مه‌ترسى و كاره‌ساتانه‌ى كه ئه‌گه‌رى روودانیان هه‌یه له چالاكیه‌كانى نه‌وت و گازداو ئاماده‌كارى و كۆنترۆلكردنیان و دارشتنى پلانى پێشوه‌خته‌ى زانستى... هه‌روه‌ها خوێندكار ده‌رفه‌تى ده‌بێت بۆ گه‌شپێدانى شاره‌زاى كه‌سى له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستیانه‌ى بۆ ئاسایش و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى پیشه‌سازى له‌شوێنى كاردا.
له‌ساڵى كۆتایدا خوێندكار ده‌توانێت بگه‌رێت به‌دواى سه‌رچاوه گشتییه‌كانى بازارى ووزه‌دا, گۆرانكاریه ئاو‌و هه‌وایه‌كان و په‌یوه‌سته‌گى پیشه‌سازى نه‌وت وگاز پێوه‌ى, هه‌روه‌ها سه‌رچاوه گشتییه‌كانى به‌ریوه‌بردنى نه‌وت وگاز. هه‌ڵبژاردن و كاركردن له‌سه‌ر ناونیشانێكى زانستى بۆ پرۆژه‌ى ده‌رچوون كاریكى تر‌ى سه‌ره‌كى خویندكار ده‌بێت, خوێندكار ده‌رفه‌تى ده‌بێت بۆ بایه‌خدان به‌ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى به‌شێوه‌ى پرۆفیشناڵانه‌و هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له چالاكییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له‌به‌رێوه‌بردن و ئه‌ندازیارى نه‌وت.
وانه‌كان بۆ هه‌ر چوار ساڵى خوێندن به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
Forth year
|
Third year
|
Second year
|
First year
|
N
|
Training and Exercising for Emergency Management
|
Oil Economic and contracts
|
Petroleum Technology
|
Introduction to Oil and Gas
|
1
|
International Economics
|
Energy Policy
|
The Economic Environment of Business
|
Introduction to Electricity Production
|
2
|
International Commodity and Energy Trading
|
Career Skills (connected to placement)
|
A Globalizing World
|
Numerical Skills for Energy Management
|
3
|
Environmental Pollution and Management
|
Marketing Energy
|
Nuclear and Renewable Energy
|
Kurdology
|
4
|
Environmental Impact in the Energy Industry
|
Climate Change Science and Carbon Management
|
Assessing Hazard and Risk
|
Computer
|
5
|
Employment Skills
|
Applied Research Project
|
Research Methods for Energy Management
|
English
|
6
|
|
Crisis Complexity and Disaster Aetiology
|
Future of oil and gas
|
Academic debate
|
7
|
|
Health and Safety Management in the Oil and Gas
Industry
|
International Trade and Global Economic Issues
|
Principle of management
|
8
|
|
پۆست: سەرۆک بەش نازناوی زانستی: مامۆستا لیژنە: سەرۆکی لیژنەی زانستی بەش بڕوانامە: دکتۆرا
|
|
|
پۆست: ده‌سته‌ی وانەبێژاننازناوی زانستی: مامۆستا بڕوانامە: دکتۆرا
|
|
پۆست: بڕیاردەری بەش نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر لیژنە: ئەندامی لیژنەی زانستی بەش بڕوانامە: ماستەر
|
|
|
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: مامۆستا لیژنە: ئەندامی لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ بڕوانامە: دکتۆرا
|
 |
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: مامۆستا لیژنە: سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆلێژ بڕوانامە: دکتۆرا
|
|
|
د. ئاراس قادرمحی ا‌لدین
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: مامۆستا بڕوانامە: دکتۆرا
|
|
پۆست: ده‌سته‌ی وانەبێژاننازناوی زانستی: مامۆستا لیژنە: ئەندامی لیژنەی زانستی بەش بڕوانامە: ماستەر (خوێندکاری دکتۆرا)
|
|
|
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: بڕوانامە: ماستەر
|
|
م. چراخان نصرالدین صالح
پۆست: سەرۆکی سێنتەری جێندەر نازناوی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر بڕوانامە: ماستەر |
|
|
م. گزنگ عادل محمد
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: بڕوانامە: ماستەر
| | | م. اسماعیل مجید اسماعیل
پۆست: دەستەی وانەبێژان نازناوی زانستی: بڕوانامە: ماستەر |