كورتەیەک لە مێژووی بەش: بەشی کارگێڕی كار یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگ و سەرەکیەکانی کۆلێژی کار لە زانکۆی چەرموو. ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە نوێیەکان و لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە. ئەم بەشە سەرەتا بەشێک بوو لە کۆلێژی زانستە کارگێڕی و ڕامیارییەکان و بڕیاربوو وەک خزمەتێک بۆ شارۆچکەی قەرەهەنجیر لەو شارۆچکەیە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی چەن ئاستەنگێکی تەکنیکی و نەبوونی شوێنی گونجاو، بەشەکە گواسترایەوە بۆ کەمپی نوێی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ. پاشان لە ساڵی ٢٠١٦ بەشی زانستە ڕامیارییەکان گواسترایەوە بۆ زانکۆی سلێمانی و بەشی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و ووزە شوێنی گرتەوە و ناوی کۆلێژەکەش گۆڕدرا بۆ کۆلێژی کار. ئامانجی بەشی کارگێڕی كار لە زانکۆی چەرموو بریتییە لە پەرەپێدان و هێشتنەوەی ژینگەیەکی گونجاو و نوێی فێرکردن کە ببێتە هۆی بەدیهێنان و گەشەکردنی باشترین شێوازەکانی فێرکردن لە بواری بەڕێوەبردندی کاردا، وە هەروەها پێگەیاندنی کەسانی شارەزا لەبواری بەڕێوەبردندا لە ڕێگەی بەرنامەی تازە و فێرکردنی پراکتیکی و لێکۆڵینەوە و هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کار لە کۆمەڵگەکەی خۆماندا. وانەکانیشمان نیشاندەری سروشتی سەختی نێودەوڵەتی و گەشتیاری هەرێمەکەمانن کە لە کۆتاییدا دەبنە هۆی دابینکردنی هەلی گونجاو بۆ خوێندکارەکانمان و بەشەکەمان تا لە ڕێیەوە بتوانن لێهاتوویی و زانیارییەکانیان تێکەڵی بازاری کار بکەن لە هەرێمی کوردستان. بەشی کارگێری كار لە کۆلێژی کار لە زانکۆی چەرموو دەیەوێت ببێت بە کۆڵەکەیەک لە کۆڵەکەکانی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان. وە بۆ ئەوەی بتوانین باشترین خزمەت پێشکەشی یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بکەین کە ئەویش هەرێمی کوردستانە، پێویستە پلەی بەرز بەدەستبهێنین لە ڕیزبەندی زانکۆکان. نەک هەر ئەمە بەڵکو بەشەکەمان دەیەوێت لە داهاتوودا خوێندنی باڵاش بکاتەوە و ناوبانگی بەرز لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانیش بەدەستبهێنێت لە بواری لێکۆڵینەوەی زانستیدا. بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە پێویستی بە تێگەشتن و خۆگونجاندنی بەشەکەمان هەیە لەگەڵ هێزە تەکنۆلۆجی و نێودەوڵەتیەکان، وە هەروەها لەگەڵ کێشەکانی وەک پیسبوونی ژینگەو و کەمی سەرچاوە مرۆییەکان و سەرچاوەکانی تریش کە ئێستا بوون بە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی سەدەی بیست و یەک. فەلسەفەی فێرکردن: بەشەکەمان خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستای ئاستبەرز و
شارەزایە لە بوارە جیاجیاکانی زانستی بەڕێوەبردندا. ئێمە لە بەشی کارگێڕی كار بڕوامان بە بەشداریکردنی خوێندکارەکانمان هەیە لە پرۆسەی فێرکردندا. بڕوامان وایە
کە پرۆسەی فێرکردن پرۆسەیەکی تاک لایەنە نی یە کە تیایدا مامۆستا ڕۆڵی فێرکەر و
خوێندکارەکانیش ڕۆڵی فێرکراو ببینن، بەڵکو پرۆسەی فێرکردن کاتێک سەرکەوتوو و
کاریگەر دەبێت کە هەردوولا واتە مامۆستا و خوێندکار بەشداری بکەن تیایدا. ئێمە وەکو
بەڕێوەبەر و تەواوی مامۆستایانی بەش بڕوامان وایە کە ئیشی ئێمە بریتی نییە لە
فێرکردنی ڕاستییەکان، بەڵکو ئەرکی ئێمە بریتییە لە ڕاهێنانی خوێندکارەکانمان لەسەر
بیرکردنەوە و گەڕانی سەربەخۆ بۆ ڕاستییەکان، چونکە مەرج نییە ڕاستی هەمیشە لای
ئێمە بێت. ئەوکات خوێندکارەکانمان هەست بەگرنگی بیر و ڕاکانی خۆیان دەکەن و دەبنە
خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و سەربەخۆ کە نەک تەنها لە زانکۆ بەڵکو بۆ دوای ژیانی
زانکۆش سودی دەبێت بۆیان.
شێوازی فێرکردن:
سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی بەشەکەمان زۆر نییە، ئێمە
لە بەشی کارگێڕی كار سەرجەم ئامرازەکانی فێرکردن بەکاردەهێنین بۆ ئاسانکردن
پرۆسەی پەیوەندیکردنی نێوان مامۆستا و خوێندکار، چونکە پەیوەندییەکی تەندروست و
ئاسان زۆر گرنگە بۆ گەیاندنی ئەو پەیام و زانیارییانەی کە مامۆستا دەیەوێت
بیگەیەنێت بە خوێندکارەکانی. سەرەڕای بڕوای تەواومان کە ئامرازەکانی فێرکردن
بەتەنها بەس نین بۆ پڕۆسەیەکی فێرکردنی سەرکەوتوو، ئێمە لە بەشی کارگێڕی كار سەرجەم ئامڕازەکانی وەک پرۆجێکتەر و تەختەی سپی و سلایدی ئامادەکراو بە بەرنامەی
مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت بەکاردەهێنین. هەروەها بەشەکەمان گرنگییەکی زۆر دەدات بە
لێهاتوویی مامۆستاکانمان لە وانە ووتنەوە، چونکە پێمان وایە کە ئامڕازەکانی
فێرکردن و شێوازی وانەووتنەوەی مامۆستا تەواوکەری یەکترن. هەر لەبەر ئەمەشە سەرجەم
مامۆستاکانی بەشەکەمان هەڵگری بڕوانامەی ڕێگاکانی وانەووتنەوەن، هەر مامۆستایەک
ئەو بڕوانامەیەی نەبێت ڕێگەی نادرێت وانە بڵێتەوە.
زمان و سیستمی خوێندن و هەڵسەنگاندن :
بەشەکەمان سیستمی خوێندنی بۆلۆنیا(Bologna)
پەیرەو
دەکات و خوێندن لە بەشەکەمان بە
زمانی ئینگلیزی یە. بە پێی ئەم سیستمە لە
ساڵی یەکەمدا هەردوو سێمستەری یەک و دوو تەرخان دەکات بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی
و
چەند بابەتێکی زانکۆیی (Foundation
System)، پاشان لە شەش سێمستەری دواتر خوێندکار چەند بابەتێکی دیاریکراو تایبەتمەند
بە کارگێڕی دەخوێنێت کە جیاوازن بۆ هەر سێمستەرێک، و هەڵسانگاندن بۆ هەر وانەیەک لە
سێمستەرێکدا لە سەد نمرە دەبێت. نمرەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە
دابەشکراون:
٣٥٪ بەشداری ڕؤژانە و چالاکی ، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی تایبەتی مامۆستا بۆ خوێنداکار. ٢٥٪ تاقیکردنەوەی ناوەڕاستی سێمستەر((Mid-Term ٤٠٪ تاقیکردنەوەی کۆتایی سێمستەر. بڕوانامە و ماوەی خوێندن:
ماوەی خوێندن لە بەشی کارگێڕی گشتی چوارساڵە. لە
هەر ساڵێکدا دوو سێمستەر دەخوێنێت، هەر سێمستەرێک (١٦) هەفتە دەخایەنێت، واتا
خوێندکار دوای تێپەڕاندنی هەشت سێمستەر لە چوار ساڵی خوێندندا بەسەرکەوتوویی
دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی کارگێڕی گشتی.
|