خوێندكارێكی قۆناغی دووه‌می به‌شی كارگێڕی له كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی دیاری كورد قازی محمد ده‌كێشێت.
هێرش زاهیرحمه غریب ئه‌و خوێندكاره ده‌ست ره‌نگینه‌یه كه هه‌ستاوه به كێشانی وێنه‌كه‌ی قازی محمد ئاماژه به‌وه ده‌كات ، مه‌به‌ستی له‌م كاره ته‌نها بریتیی بووه له دروستكردنی سیمایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه خوێندكار تێیدا ده‌خوێنێت،هه‌روه‌ها ووتیشی كێشانی ئه‌و وێنانه ره‌مزی جوانتر به دیار ده‌خات له زانكۆدا .
دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین راگڕی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ر ئاستی گشتی و تاكه كه‌سی به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له توانامانمدایه هاوكارێكی باشی كه‌سه‌كان ده‌بین له كاره جوانه‌كاندا ، ناوبراو ده‌ستخۆشی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌و خوێندكاره كه‌توانیه‌تی كارێكی جوان ئه‌نجام بدات .
هێرش زاهیرحمه غریب سوپاسی دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین راگڕی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی كرد كه هاوكاری و ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له دروستكردنی ئه‌و وێنه‌یه ،
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی ته‌واوی هه‌بوو بۆ خوێندكار چێنه‌ر مسته‌فا كه یارمه‌تیده‌ری بوه له كاره‌كاندا .
