رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوونئهم بزاڤه له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کی (زه‌رفییه‌ت) ئارایی سوود وه‌رده‌گرێ تا بوونی خۆی نیهادینه بکات و له ئه‌نجامدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گوتاری باڵاده‌ست بهێنێ که ئیراده‌ی خوا و ویلایه‌ت ده‌خاته سه‌رووی مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل. وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو، "ئیدوارد شواردنازه" ئاماژه‌ی پێدا: " آینده ازآن آزادیست". ئه‌مه دوورنمای بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه.
یه‌کێک له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی سیسته‌می کۆمه‌ڵگه و رێکخستنی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هێمایانه‌دا راڤه ده‌کرێته‌وه که په‌یوه‌ستن به پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م وته‌زایه به فاکته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێناسه ده‌کرێ له هه‌مان حاڵیش‌دا تایبه‌تمه‌ندی سایکۆلۆژیکی هه‌یه. ئه‌و فاکتانه‌ی که ده‌سه‌ڵات له به‌ستێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێناسه‌ده‌کات رێک ئاماژه‌ده‌دات به کاراکتێری کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ده‌سه‌ڵات
|
ماڵپه‌ڕی رزگار ئه‌مین نژاد
ژووره‌کانی تر |

