AbasShiwan2006
کریستانه‌کانی کوردستانی باشوور، وه‌ک موسوڵمانان ڕه‌گه‌زپه‌رستن wellamêkî kurt: له‌وه‌ڵامی کۆمێنتێکدا؛ ڕمل لێدان جاش عیلمانی - سکۆلار هه‌ر به‌ناوه کۆنه چه‌پییه‌که‌ی جارانه‌وه ده‌ڵێم کاک ئاسۆ گیان ده‌ستتخۆش بۆ ئه‌و له‌سه‌رهه‌ڵدانه، تا ئاستێک خراپ نییه، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بریندارکردنی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) تێبینییه‌کی باشت ده‌ربڕیوه. به‌دواداچوون بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی جاسووسێکی مزده‌وج هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی تا ئه‌م چرکه ساته وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ڕووه دزێو و ناقۆڵا و ناشیرینه‌کان نێو کۆمه‌ڵگا به‌تاک و کۆ بخاته ڕوو. ئه‌وه‌یش بۆته هۆی ڕاچڵه‌کاندن هاوکات شله‌قاندنی گۆمی مه‌نگی کورده‌واری. ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستی بۆ بردووه ته‌نها له مرۆڤی وردبین ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌فادارییه‌که به‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵیگرتووه. بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلی سیخورانی به‌عسی له‌ژماره 291ی ڕۆژی 060913 دا، به‌وێنه‌ی بۆمبێکی ئه‌تۆمی کاریگه‌ری خۆی دانا ، که له‌کاره‌کانی دی جیاوازتر بوو، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی هێناوه‌ته قسه‌کردن و پێده‌چێت ده‌زگایه‌کی وه‌ک یاسادانان ـ په‌رله‌مان ـ له‌وباره‌یه‌وه یاسایه‌ک ده‌ربکات بۆ لێپێچانه‌وه یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه گه‌ر به‌هه‌ر بڕووبیانویهکهوه بێت جێه‌جێ نه‌کرێت، ئه‌وا بۆ ئاینده ههنگاوێکی پۆزه‌تیفانه‌یه، ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ئاڕاسته‌ی زیاتر ڕێکخستین کۆمه‌ڵگا. زۆرن ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، حهماوهتیان به‌رزبۆته‌وه هاتوونه‌ته وه‌ڵام، له‌وانه شوان سه‌لاحه‌دینه. ئه‌م براده‌ره ئه‌وه‌نده هه‌زه‌لییه به‌رگری نه‌ک له‌خۆی به‌ڵکوو له‌کابرایه‌کی مردووه ده‌کات! ئه‌وانه‌ی له‌م نموونه‌یه‌ن خه‌باتیان به‌شه‌رتی جاده‌ی قیر بووه، بۆیه له‌هه‌موو سهردهماکاندا به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بوو بێت، کاری خۆیان مه‌یسه‌ر کردووه. به‌ڵام حسابی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، ئه‌و ئینتهازییهته، ڕۆژی له‌ڕۆژان ده‌بێته مایه‌ی شه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری بۆیان و به‌جۆریکی تر ده‌که‌وێته‌وه. عوزر له‌قه‌باحه‌ت خراپتر، پوخته‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه دان ده‌نێت به‌وه‌ی که جاسووس بووه، گه‌ر نه‌هاتایه‌ته جواب بێگومان له‌وانه‌یه خه‌ڵکی بییان وتایه ناڕاسته، بۆیه هه‌قه سوپاسگوزار بکرێت. بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌بێت خۆی ئاماده بکات بۆ دادگایکردن. گریمان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ به‌فه‌رمان ده‌زگای ئاسایشی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مه‌دالیای جاسووسی بهیهخهیدا کردووه! ئه‌وه‌ی بیر چووه پارتی (ینک) ناوبراو و ته‌نانه‌ت پارته‌که‌ی (پ‌د‌ک) هاوپه‌یمانی له‌ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کوردانی باشور نیین. هه‌ر ئێستا خه‌ڵکی له‌و پارته و حکومه‌ته ڕاپه‌ڕیوه ـ ئاماژه به‌خۆپیشاندانی سله‌یمانی وشارۆچکه‌کان ـ . خودی ئاشکراکردنی ئه‌م فایلانه له‌خانه‌ی ئه‌و فشارانه‌دایه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌وانی ده‌کات. 060924 هه‌موو کاتمان بهشهترهنجهوه به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بێئه‌وه‌ی که‌سێک بێجگه له‌خۆمان هه‌بێت بهێڵین قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات. هه‌ربۆیه که‌س شک نابه‌ین بتوانیین هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ئه‌وانه بێجگه له‌زمانی شهر هیچی تر نازانن! سه‌ربازێکی ئیسرائیلی به‌ڵام شکستخواردن تا سه‌ر نییه، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی به‌شێوازێکی دی درێژه‌یان به‌شه‌ر و ململانێی خۆیاندا، که‌م مه‌سره‌ف و که‌م تهلهفاتتر، هاوکات سیاسیترانهتره، له‌دنیای مه‌ده‌نییه‌تدا په‌سه‌ندتر ده‌رده‌که‌وێت. سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی ده‌سته و گرووپی توندڕه‌وی به‌ناو ئیسلامی سیاسییه‌وه له‌هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوونی، وای له‌به‌شێکی توێژه‌ره‌وان کردووه ئه‌وه به‌خاڵی شکستی ناسیۆنالزمی عه‌ره‌بی دابنێن، له‌کاتیکدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕاسته، ئه‌وه جۆرێکه له‌کایه و گۆڕینی کارته‌کان وه‌ک له‌شتیکی دی بێت، ئه‌م دیده له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئایینی ئیسڵام وه‌ک ئایدۆلۆژیا وایه بۆ عه‌ره‌بان، هه‌میشه لازم و مه‌لزوومی یه‌کتر بوون. به‌جۆریکی تر کار به‌و وته‌ی خۆیان (عه‌سا و جه‌زر)ه‌که ده‌که‌ن. که‌واته ده‌توانرێت بووترێت عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو باڵی میانه‌ڕه‌و و تووندڕه‌وییه‌وه تێکه‌ڵ به‌ململانێ له‌دژی نه‌ته‌وه‌کانی دی ئیتر ئیسڕائیلی و کوردستانی به‌ربه‌ری و قبتی و.... بوون و ده‌که‌ن. ده‌کرێت قوتکردنه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و، له‌و وه‌همه‌وه هاتبێت که عه‌ره‌ب به‌گشتی له‌حکومه‌تی ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئایینی توندڕه‌و ده‌ڕوانن، بۆیه هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن هێزگه‌ڵێکی توندره‌و بخولقێنن! له‌کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، گه‌ر ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕاست بێت، هه‌ر که‌س و ئۆرگانێک و ... ببێته مایه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری خه‌ڵکی وڵات له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان، وه‌ک ئه‌وه‌ی حیزبوڵڵا، ئیتر به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بوو بێت کردی و بووه مایه‌ی کاوڵکردنی به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته، بیانوی دایه ده‌ست هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیسرائیل که زیاتر بهئێستریکی چه‌مووش و شه‌قاوه ده‌چێت، خواخوایه‌تی که‌سێک خوار بجووڵێته‌وه به‌ر شه‌ق و گورزی بدات. ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه که‌وتۆته‌وه؛ تاوانباری یه‌که‌م، دیاره لێره‌دا به‌ر شه‌قی توند ده‌که‌وێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر و تهفرووتوناچوون ده‌چێت، به‌پله‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش ده‌خوڵقێت که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ده‌ستی لێبووهشێنرێت و بکوژرێت. ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوو ده‌دات بۆ ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوویدا موفاجه‌ئه‌یه‌که، وا پێویست ده‌کات کوردی باشووری کوردستان هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، چاوێک به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه، که‌مێک ڕاچه‌نێت. هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کان تا سه‌ر زۆر به‌جددی وه‌رنه‌گرن، پرسیار ئه‌وه‌یه؛ قابیله ئێمه له‌حکومه‌تی ئێستای لوبنان به‌سه‌رۆکایه‌تی سنیوره نازدارتر بین، که هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایه و ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه به‌ته‌نها ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له‌پشتمان بێت، خۆ لوبنان فه‌ره‌نسایشی له‌پشته ئه‌ی بۆ به‌وده‌رده برا؟! بێگومان گه‌ر وای ناوبنێین لوبنان ته‌نها ئیسرائیل ناحه‌زێتی، خۆ ئێمه تورکیا و جیهانی عه‌ره‌ب و ئێرانیش دوژمنمانه، بۆیه له‌م ناوچه پڕ لهکێشهیهدا قابیل ئه‌وه‌یه نه‌ک چه‌مکی هاوپه‌یمانێتی به‌ڵکوو ده‌بێت زۆری تر بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. چێ‌بوونی ئه‌م دردۆنگییه مانای ئه‌وه نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که ئێستا هه‌مانه ببین، به‌ڵام ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت گه‌ر هاتوو شتێکی وایش له‌ئێمه ڕوویدا و قه‌وما گه‌نم گرتی جۆ بڵاوی لێنه‌که‌ین و بێینه‌وه سه‌ر هیچ. 060731 ڕاپۆرته‌هه‌واڵێک له‌سه‌ر نمایشێکی شانۆیی مناڵان له‌فینلاند ده‌ستنیشانکردنی تیمی کاره‌که له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و ململانێوه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ له‌سێ سه‌د په‌نجا که‌س ته‌نها بیستیان به‌ختییان یار بوو. تێکستی نمایشه‌که، یه‌کێکه له‌وچیرۆکانه‌ی برایانی گریم که له‌زاری خه‌ڵکی ئاسایی کۆیان کردۆته‌وه، به‌ر له‌چه‌ند ساڵ عه‌زیز گه‌ردی به‌ناونیشانی چیرۆکی گوێ ئاگردان یان به‌رئاگردان له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێرابووه بۆ کوردی. دوای کۆتایی هێنانی پرۆڤه وه‌ک ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ووتی؛ به‌هۆی باشی و چالاکی تیمه‌که‌وه ته‌نها شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و کاره‌که گه‌ڵاڵه بووه. به‌رنامه وا بووه، ده‌ستکرا به‌پێشکه‌شکردن، به‌رنامه‌که وا دانرابوو، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سێ شارۆچکه : شانۆگه‌رییه‌که یه‌ک ده‌مژمێرونیوی ده‌خایاند، به‌تیکه‌ڵ بوونی گروپی چه‌ند نه‌فه‌ری ئه‌کته‌ران بۆ ماوه‌ی نیوده‌مژمێر له‌گه‌ڵ مناڵان ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وه‌یش به‌خاتری ئاشنابوونی زیاتری که‌سایه‌تییه‌کانی کاره‌که. پوخته‌ی چیرۆکه‌که، له‌کۆشکێکدا شا و شاژن ده‌بێت، منداڵیان نه‌ده‌بوو، شاژن به‌ڕێکه‌وت یارمه‌تی بۆقێکی جادوگه‌ر ده‌دات، له‌بری ئه‌و چاکه‌یه دوعا ده‌کات خوا کچێک‌یان پێببه‌خشێت. شازاده زۆر به‌ناز په‌روه‌رده ده‌کرێت، تا ڕاده‌یه‌ی بێزاری. وای لێدێت ده‌سه‌ودایره و خه‌ڵکی خۆزگه بخوازن ئه‌و کچه هه‌ر نه‌بووایه باشتر بوو، فریشته‌ی شهر ئاگای له‌و قسانه ده‌بێت. له‌ته‌منی 15 ساڵیدا و له‌ڕۆژی له‌دایک بونیدا بێجگه له‌فریشته‌ی شهر هه‌موو فریشته‌کانی دی بانگهێشت ده‌کرێن، هه‌ر یه‌که‌یان سیفه‌تێکی پێده‌به‌خشێت، یه‌کێ له‌گرنگترینیان نه‌مردنێتی. ئیتر له‌و کاته‌وه پرینسیسا ره‌وشتی چاک ده‌بێت و ده‌گۆڕێت. به‌ڵام فریشته شه‌ڕ له‌بۆسه‌دایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، ڕۆژێک فرسه‌ت ده‌هێنێت له‌شێوه‌ی پیرێژنێکدا ته‌شییه‌کی ئه‌فسووناوی ده‌داته ده‌ستی، ده‌بێته مایه‌ی خه‌وپیاکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ. فریشته‌ی خێر وازناهێنن، سه‌رئه‌نجام پرینسێک به‌ناوی (Beckham) که کاردۆ شوان ده‌وره‌که‌ی ده‌بینی، ده‌دۆزنه‌وه، ڕازی ده‌که‌ن بچێته ناو کۆشکه‌وه و هه‌ڵسێت به‌کارێکی وا ببێته مایه‌ی تێکشکاندنی ته‌لیسمه، به‌ڵام کاردۆ ڕووبه‌ڕووی 3 مه‌رجی شه‌رئه‌نگێزی فریشته‌ی شهر ده‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام ده‌توانێت به‌شازاده‌ی خه‌وتوو بگات و ماچی خۆشه‌ویستی پێببه‌خشێت و له‌خه‌وی درێژ ڕزگاری بکات، دواجار بۆ یه‌کتر ده‌بن. که نمایشه‌که ته‌واو ده‌بوو له‌کاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا، بۆهه‌ر مناڵانێک په‌ره‌یه‌کی وێنهیداریان پێده‌درا، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان وه‌ک ئیشی ده‌ست به‌کاربهینن و بببڕن، خۆیان دووباره له‌ماڵه‌وه چیرۆکه‌که بگێڕنه‌وه. 1900 بیتاقه‌ی نرخی 5 ئێرۆیی فرۆشرابوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیان که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆن و دوو ڕۆژنامه‌ی پڕ تیراژی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کارۆد وه‌ک که‌سی یه‌که‌می شانۆییه‌که کرد بوو. هه‌روه‌ها له‌ڕۆژنامه‌ی شارۆچکه‌کان ڕاپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوکرده‌وه. ده‌رهێنه‌ر (Kari Kyllönen)، بۆ خۆی یه‌کێکه له‌ئه‌کته‌ره کۆنه‌کان و ئه‌زموونی 15 ساڵ دهوربینیی هه‌یه، شێوازی کارکردنی زیاتر لهبههمهنی قوبادی ده‌چوو، به‌وه‌ی تیمه‌که‌ی ته‌نها دوانیان قوتابی شانۆ بوون، باقییه‌که‌ی بۆ یه‌که‌مین جار بوو، بچه‌نه سه‌ر شانۆ و رۆڵ ببینن. 060726 به‌ڕێزێک به‌ناوی گۆران عه‌زیزه‌وه، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستدا ئه‌رکی کێشاوه و خۆی گردکردۆته‌وه، به‌حساب وه‌ڵامێکی به‌ناونیشانی ( دیسانه‌وه نووسه‌رێکی تری نه‌خۆش خۆی ناساند!؟ نووسینه‌کانمی داوه‌ته‌وه. زۆر دروسته به‌نده له‌مێژه‌وه خه‌ریکی خوێندنه‌وه و نووسینم، هه‌ر نووسین و زه‌بری قه‌له‌مه‌که‌م بوو گه‌یاندمییه ئه‌ورووپا، هۆی ڕاکردنه‌که‌م وه‌ک زۆر هاوڵاتی دی به‌رئه‌نجامی ئیرهابی ئابووری نه‌بوو. ئه‌و جۆره قه‌له‌م وه‌شاندنانه نه‌یه‌که‌م و نهداواههمینم ده‌بێت، سه‌رانی یه‌کێتی به‌شه‌خسی مام جه‌لالیشه‌وه باشم ده‌ناسن، ناپرسی بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، گه‌یشته تینی و بێزاربوو، په‌نا بۆ زیندان و ئاسایش برد، ماوه‌ی 12 ڕۆژ ( 4.23 تا 1996.5.4 ) زیندانی کردم؟ به‌له‌ته گۆڤارێکه‌وه، وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی پارتێکی سیاسی له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆدا له‌دژی پارتی و یه‌کێتی کارم کردووه. له‌کاتی پێویست و ڕووداوه گه‌رمه‌کاندا قه‌له‌مم خستۆته گه‌ر، بۆیه بوومه‌ته جێی سه‌رنج، ئیتر چ پێویستم به‌ناوبانگ و خۆ ده‌رخستن نییه و نه‌ماوه، بۆ خۆم له‌وه‌سه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌مێژه‌وه ده‌نگێکم پچریوه، تا ئێستا و له‌داهاتوویشدا وهفاداردهبم به‌و په‌یامه. - ...هه‌رچی سه‌یری نووسینه‌کانت ده‌که‌م ناکه‌نه مایه‌ی دڵسۆزی وبهرژهروهندی گه‌ل.بگره ده‌کرێ بڵێین داخێکت له‌دڵ دایه؟ ... دنیاکه پێچه‌وانه‌یه، یه‌کێتی و پارتی کۆمه‌ڵگایان داغان کردووه، که‌چی هێشتا به‌ئێمه‌مانان ده‌ڵێن؛ ئێوه دوژمنی گه‌لن؟! نازانم چۆن له‌ڕوویان دێت به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتێک بکه‌ن! ده‌سه‌ڵاتیک لایه‌نی که‌م نه‌توانێت خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خه‌ڵکی دابین بکات! ڕسوایی له‌مه‌زیاتر ده‌بێت چی بێت!؟ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌وانه بکات، شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی بۆ نامێنێته‌وه. ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێت که ئۆپۆزسیۆنێکی کارا له‌ئارادا نییه، ئه‌وانه(ی ن ک،پ د ک)ی به‌په‌ڕۆیه‌کی پیس و چڵکن فڕێ بدایه‌ته ده‌ره‌وه. به‌داخه‌وه یه‌ک مه‌ترسی و رێگریی هه‌یه ئه‌ویش دێوزمه‌ی ئیسلامییه‌کانه، بۆیه خه‌ڵکی تا ئێستا له‌پارتی و یه‌کێتی به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌ساوه. به‌ڵام وا بڕوات په‌نا بۆ شه‌یتان ده‌به‌ن، خۆ له‌خۆرایی نه‌بوو، له‌فلان و فیسار وڵاتی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی ده‌نگیان بهئیسلامییهکاندا! بێگومان کاروا بڕوات ئه‌و ڕۆژه‌یش ده‌بینین و نزیک بۆته‌وه. هێرش بۆ سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سولی ڕابه‌رت نه‌شه‌خسییه نهتهرهماش، نه‌داخیشم له‌دڵدایه، هێنده‌ی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و لایه‌کی کوردستانی لووش داوه، به‌نده‌ی موخلیسیشتان سفر هیچ به‌ده‌سته‌وه! ڕێگا به‌خۆ ناده‌م سووکایه‌تی به‌شه‌هیده‌وه بکه‌م، به‌ڵام له‌م ده‌وروو زه‌مانه‌دا خانه‌واده‌ی به‌شێک له‌شه‌هیدان و خودی پارته‌کان بۆ ده‌ستکه‌وت و زهموزهمکاری و ململانیێ ناشه‌ریفانه‌ی خۆیان ناوی شه‌هیدیش وه‌ک زۆر شتی دی ناشیرین و پیس کراوه. ڕابه‌رایه‌تی پارتی و یه‌کێتی هێنده گه‌نده‌ڵ و هیچ له‌باره‌نه‌بوون، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه که‌س خۆیان ناکات به‌خاوه‌ن، ئه‌وه که‌سه خوێنه‌واره‌کانی ناویان جورئه‌ت ناکه‌ن، قه‌له‌می به‌رگری بخه‌نه‌گه‌ر. نازانم چۆن ئه‌م جۆره که‌سانه له‌ڕوویان دێت به‌رگری نامه‌ی وا ده‌نووسن. به‌هه‌رحال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسیان ده‌که‌م فرسه‌تیان بۆ ره‌خساندم، تا به‌شێکی بچووک له‌ڕاستی ده‌ربڕم. 060718 گۆڤاری لڤین ژماره 41 ده‌رچوو، وه‌ک په‌یمان و سۆز بوو، له‌سه‌ر فایلی قه‌له‌مه‌کانی شه‌ری ناوخۆ، بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی داوای به‌ڵگه و ئیسپاتیان کرد بوو، وه‌ڵام بده‌نه‌وه و ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خۆیان بێبه‌ری ده‌زانن له‌و بوختان و ناوزڕاندنه‌ی که داوییه‌ته پاڵیان ئاشکرا بکه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه، بهڕوونکردنهوهیهک زیاتر هیچی دیکه‌یان نهداوهبهدهستهوه! له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا له‌چه‌ند خاڵ ناڕاسته‌وخۆ دانیان ناوه به‌هه‌ڵه و سه‌قه‌تی کاریاندا! خاڵێک که جێی سه‌رنج بێت ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه : (...پاشان ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه دیاریکراوه که له‌و ده‌مه‌دا له‌شه‌ردا بوون یان هی حیزبه‌کانی شه‌ڕ بوون، ده‌رهێنانی ناوه‌کانیش له‌و بڵاوکراوانه به‌شێوازێکی دیقه‌ته‌وه به‌ڕێوه چووه...) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه نهکهوتبنایه هه‌ڵه‌وه ده‌بوایه ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی لایه‌نی شهرهکهیشیان تێبکردایه تا بیانویه‌کی موقنعیان بدایه‌ته ده‌سته‌وه. چونکه وه‌ک ده‌زانن که‌سێکی وه‌ک من که سه‌رپه‌رشتیاری بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی کرێکاری بووم، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌کرێت بڵێم گۆڤاره‌که‌م کردبووه تریبیۆنی دژایه‌تی کردنی شهر، وه‌ک تاک ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شداریم له‌و کۆمیته و ڕێپێوان و ناره‌زایه‌تی و لیژنانه‌دا کردووه که له‌دژی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه بووه، به‌ته‌عبیری چه‌پیانه‌ی ئه‌وکات. گه‌ر مێژوو به‌ئینسافه‌وه له‌و قۆناغه‌دا بڕوانێته ئه‌و گۆڤاره، ئه‌کرێت وه‌ک قوتبێکی ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات و ئاشتیخواز له‌قه‌له‌م بدرێت. له‌و ملاملانێ، له‌و پێناوه‌دا سه‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، گه‌یشته تینی و بێزاربوو، په‌نا بۆ زیندان و ئاسایش به‌رد، بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ 4.23 تا 1996.5.4 زیندانیان کردین. ناره‌زایه‌تی پیشاندان به‌خاتری لایه‌نێکی شه‌ره‌که نه‌بوو، وه‌ک ده‌ڵێن؛ شووکر هوشیاره مه‌حوی تێده‌گات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویست بوو له‌هه‌ردوو لا بده‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاروچالاکیمان له‌ده‌ڤه‌ری سله‌یمانی بوو، ناچار زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌ره‌وڕوو ده‌بوویه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌قازانجی ئه‌ولا ده‌شکایه‌وه، له‌ونێوه‌دا هاڕابووین. له‌و ماوه‌یدا به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ یه‌ک فلسه سووره‌مان له‌هیچ لایه‌ک وه‌رنه‌گرتووه، یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کیمان کۆمه‌ڵه‌ی ئێران بوو. خۆ ناکرێت بشارێته‌وه واخۆپیشان بده‌ین که فریشته بووین و کوڕی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆمان نه‌بووین. لهجهنجاڵێکی وادا، دوورونزیک ئه‌و جه‌نگه داسه‌پاو و نه‌خوازراوه کاریگه‌ری له‌سه‌رمان داناوه. له‌و بڕوایه‌دام و گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، هۆی ناوهێنانم له‌و لیسته‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م: چاوپێکه‌وتنه‌کانی گۆڤاری گوڵان و برایه‌تی. به‌کورتی و کوردی دوای ئازادکردنم یه‌کێتی ده‌یویست ده‌م بدوورم، هزری ڕادیکاڵی ئه‌و کاتهیشم ڕێی ئه‌وه‌ی پێنه‌ده‌دام، بۆیه به‌مه‌به‌ستی چوونه ده‌ره‌وه، ده‌ڤه‌ری ئه‌ولام گرته‌به‌ر، بۆ ماوه‌ی یه‌کدوو مانگ له‌و ناوه مامه‌وه. له‌و کاته‌دا وه‌ک نووسه‌رێک گوڵان و برایه‌تی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کردم، ده‌توانن له‌م لینکانه هه‌ردوو چاوپێکه‌وتنه‌که ببینن هۆی دووه‌م: له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌که‌ممدا به‌ناونیشانی قه‌له‌می من جه‌نگی ناوخۆی ههڵگیراساند! ئه‌مه‌یش لینکه‌که‌یه‌تی: له‌وه‌ی شتێکی دی بن. بۆیه گه‌ر به‌دیدی ئه‌وان و ئیسلامییه‌کان حساب بۆ ئێمه‌مانان بکرێت، بێگومان به‌یه‌کێک لهقهلهماکانی شه‌ری ناوخۆ ده‌ژمێردرێین، ئیتر دنیا وایه هاوکێشه‌کان قابیل گۆرانکارییه، هه‌ر یه‌که به‌شک له‌ڕاستی لایه، دیارده و شته‌کان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌خوێنرێنه‌وه و لێکده‌درێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی گومان له‌لای که‌س نه‌مێنێت، لڤینیش خۆی به‌ڕاستگۆ و به‌رپرسیار پیشانبدات، وا باشتره بهمهمنوونییهوه قبووڵمه، به‌ڵگه‌کانی له‌دژم بخاته ڕوو تا گومانه‌که له‌لای خه‌ڵکی ببێته یه‌قین و لهچاوهڕاونی گۆدۆدا مه‌مانکوژن. ئه‌و کات په‌یڤی ترمان ده‌بێت. 06.07.11 ئه‌و به‌ڕێزه‌ی به‌ناوی چه‌ند خوێنه‌ریکی به‌ویژدانه‌وه بۆ به‌رگری له‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ لێم هاته وه‌ڵام، ئه‌مجاره به‌ناونیشانی دیسان بۆ کاک عه‌باس شوان، سه‌باره‌ت به نووسینه‌که‌ی له سه‌ر کاک کۆسره‌ت کورته نووسینیکی له‌هه‌مان ماڵپه‌ڕ بڵاوکردۆته‌وه. وه‌ک به‌وه‌ڵامی دووه‌مییه‌وه دیاره هه‌ر خۆیه‌تی، به‌نده له‌جاری پێشوودا ئاماژه‌یه‌کم پێدا بوو. گرنگ نییه له‌و جۆره خه‌ڵکانه که قه‌باره به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا فره زۆره، جۆرێکه له‌نه‌خۆشی، ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌و زۆر به‌ویژدانه ده‌فه‌رمووێت:( ...من یه‌کیه‌تی نیم ،هه‌ولێری نیم ، کارمه‌ندی ده‌وڵه‌تیش نیم ، قه‌ت کارم به مسئول نه‌بووه...) ڕێزم بۆ ئه‌و قسه‌یه هه‌یه به‌ڵام ئه‌و کڵاوه له‌خۆت جوانه، بۆ سه‌ری ئێمه‌مانان نابێت. ئه‌شبێت بۆ خۆ بردنه پێشه‌وه و په‌یداکردنی پاره ئه‌م بهرگرینامهیهت هۆنیوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه به‌شی زۆری ڕه‌وه‌ندی کوردی ئه‌ورووپانشین شارچێتییان تووڕداوه و به‌شه‌رمه‌زاری ده‌زانن. دواتر ده‌فه‌رمووێت:( ... هه‌موو ره‌خنه‌یه‌کیشم قبووڵه ...) ئه‌مه ره‌خنه‌ی قبووڵه، من شێت ده‌کات، پێم ده‌ڵێت ته‌وازنی عه‌قلیت له‌ده‌ست داوه. ئه‌گه‌ر قبووڵی نه‌بووایه وه‌ک خۆی ده‌فه‌رمووێت جه‌لبی ده‌کردم بۆ قه‌سابخانه‌ی حیزب! ئه‌و ده‌نووسێت:( ... ئه‌وه‌ی په‌ستی کردووه... باسی ته‌ندروستی کاک کۆسره‌ت ده‌که‌یت، ئه‌مه دژی مافی ئینسانه...) ئاخر خوا بتانگرێت عه‌یبه باس له‌و مه‌سه‌له بڤانه ده‌که‌ن. مێژووی یه‌کێتی و شه‌خسی کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ڵگیرسێنه‌ر و قاره‌مانی شه‌ری ناوخۆ نه‌بوون! ده‌بێت ئێوه‌مانان دواهه‌مین که‌س بن باس له‌مه‌سه‌له‌یه‌کی وا بکه‌ن مێژووتان پڕه له‌ناشیرینی. بڕۆن به‌یانی زوو وه‌ک موسولمانه ساده‌کان له‌مزگه‌وتێکدا خۆتان له‌ئاو هه‌ڵکێشن. ئه‌و کات له‌وانه‌یه بڕواتان پێبکه‌ین که پاکبوونه‌ته‌وه، جارێکی تر ناوتان له‌ڕاپۆرته‌کانی ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆناڵدا نایه‌ت. ئه‌و فره به‌ویژدانه ده‌فه‌رمووێت:( ... کۆسره‌ت سێ جار به‌قه‌ده‌ر قورسایی جه‌نابت پێڵاوی له‌م شاخ و داخه دڕیوه...) ئه‌و ئیهانه‌ته ئه‌وه‌نده به‌ڕووی موخالفیندا وتراوه‌ته‌وه سواوه، ناکرێت که‌مێک له‌بزشیرین بن!؟ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کۆسره‌ت رهسوڵهی ئازیزی تۆ ملیۆنێ جار به‌قه‌ده‌ر پێڵاوهنی په‌یدا کردۆته‌وه ئێستا نه‌ک ملیۆنه‌ره به‌ڵکوو وه‌ک هه‌ر حاکمێکی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆژهه‌ڵاتی موستهبده و چه‌واشه‌کاره. ده‌فه‌رمووێت:... نوسینه‌که‌ی تۆ به‌رهه‌می ناکۆکیه‌کانی ناو یه‌کیه‌تیه به‌پاره‌ی یه‌کێک له دژی یه‌کێک ئه‌نوسیت... ئێمه‌مانان له‌باکووری ئه‌ورووپا گیرساوینه‌ته‌وه، له‌سیاسه‌تدا ته‌به‌نی ته‌وژمی لیبرال و میانه‌ڕه‌و ده‌که‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌وه وه‌ک چاودێرێک ده‌ڕوانینه ڕه‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی باشووری کوردستان. که‌واته زۆر ئاساییه به‌رگری له‌و تهموژمه بکرێت ژیرانه کار بۆ هه‌رچی زیاتر کرانه‌وه و کاڵ بوونه‌وه ده‌کات له‌نێوخۆی پارت و ده‌ره‌وه‌یدا. توندڕه‌وی به‌ری قرچۆکه. به‌ڵام له‌م په‌ره‌گراف و کێشه‌یه‌دا، به‌و نه‌فه‌سه‌وه نه‌هاتووم له‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ بده‌م. دیاره و له‌سه‌ر تئیوری ڕێژه‌یی بڕۆین وه‌ک موسولمانان ده‌ڵین که‌س پێغه‌مه‌ر نییه، تا هه‌ڵه‌ی نه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش پڕ هه‌ڵه بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پیرۆزکردنی بێبنه‌مادا ده‌ڵێی چی!؟ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و هه‌ر که‌سێکتر قابیل ئه‌وه نییه هێڵی ڕاست و چه‌پی به‌سه‌ردا بهێنرێت. دوافهرموودهی ئه‌و به‌ڕێزه : ... زۆر که‌س که له قوتبی شمالی دانیشتون و رایانکردووه... زۆر ڕاسته به‌نده یه‌کێکه له‌و ڕاکردووانهی کوردستان. به‌ڵام ده‌زانی کێ و چ ڕاویناوم؟ زۆر به‌شانازییه‌وه ئه‌وه به‌زه‌بری قه‌ڵه‌مه‌که‌مه به‌ر له نۆ ساڵ ڕێک ناوه‌راستی 1996دا بوو، ئیسلامییه ڕادیکالییه‌کان پاڵیان پێوه‌نام بۆ خۆ دهربازکردن له‌تیرۆری کوێریان. بۆ مێژوو چه‌ند که‌سێکی دڵسۆزی ناو یه‌کێتی بوو، هاوکارییان کردم و به‌ر له‌ئه‌نجامدانی کارێکی تیرۆریستی، ئاگاداریان کردم و تیانهچووم. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و یه‌کێتییه بوو، له‌سه‌ر موخالیفبوونم به‌شه‌ری ناوخۆ و سیاسه‌ته چهوتوچهوێلهکانی، دوانزه رۆژ 4.23 تــــــا 1996.5.4، له‌ئاسایش توندیان کردم. 060703 بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار: ڕێکان گیان هه‌زار سڵاو بۆ خۆت و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانت، وه‌ک تۆ ده‌ڵێی بۆ خانمی بوکمان( بوکی ماڵی خه‌سوومه) .....ی خوشکت و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ خۆی و مناڵه‌کانی و مێرده‌که‌ی. چاوه‌که‌م ڕێکان، ئه‌رکت کێشا و منت به‌سه‌ر کرده‌وه و خۆشحاڵی کردم و گه‌شامه‌وه. به‌شانازییه‌وه پهیوهندیتم پێقبووڵه و زۆرم پێباشه. ئێمه له‌ده‌ره‌وه زۆر پێویستمان به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوخۆی وڵات هه‌یه. بۆ خۆتان ده‌زانن ده‌سه‌ڵاتداران که‌ش و هه‌وایه‌کی وایان دروست کردووه، که‌س نه‌وێرێت سه‌ر ببزوێنێت. ئێمه لێره‌وه لهئهکبهر واحیدیان ناترسین، ئه‌ورووپا ده‌کرێت وه‌ک پشت و په‌نای خه‌ڵکانی ناڕازی دابنرێت هاوکات سه‌رچاوه‌ی هزر و عه‌قڵی نوێ و مۆدێرن بێت بۆ ناوه‌وه، ئه‌وه‌یش ته‌نها به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی باشترکردنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان لهداخراوهیی و سه‌رکوت بۆ کرانه‌وه و جوانترکردن. نووسین کارێکی هێنده گران نییه مرۆڤ پێی نه‌وێرێت، بۆیه دهستخۆشبوونت لێده‌که‌م و هه‌وڵ بده زیاتر بنووسیت، بۆ خۆشت ده‌زانی ئه‌ویش موماره‌سه و سه‌لیقه و وردبینین و دیقه‌ته و به‌راوردکاری و... گرنگ ئه‌وه‌یه له‌دڵی خۆماندا نه‌یهێڵینه‌وه و ده‌ریبڕین به‌شێوه‌ی نووسین، چیش له‌و بواره‌دا بهمن بکرێت ئاماده‌م. له‌باره‌ی زمانی زبر یان نه‌رمی نووسینه‌که‌وه، هیچی وامنهوتبوو کردیان به‌هه‌ڵا، گه‌ر وه‌ک تۆ ده‌ڵێی زبرتر بووایه، بێگومان ده‌بووه فه‌رته‌نه. دوای ئه‌وه ده‌کرێت به‌زمانێکی مۆدێرن و دوور له‌ده‌ربڕینی ره‌ق و ناجایز هه‌مان شت بووترێت. به‌ڵام زۆر سه‌یره خه‌ڵکی لای خۆمان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌تا که‌رامه‌تیان نهڕووشێنیت و برینداریان نه‌که‌یت به‌خۆیان نازانن و نایه‌نه قسه، ئه‌وه حاله‌تێکی ناته‌ندروسته پێویست به‌لێکۆڵینه‌وه ده‌کات. بۆ بینینی سه‌رجه‌م نووسینه‌کانم ده‌توانی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕ سایته‌که‌م بکه‌یت، ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سووڵم نووسیوه، گه‌ر کاتت هه‌بوو، بخوێنیته‌وه. له‌کۆتاییدا - کۆسره‌تی ئاغات بۆ بوو به‌چی تا ئێمه‌مانان باسی نه‌که‌ین؟ ! به هه‌ر بیانوویه‌که‌وه پیرۆز بێت لای تۆ، لای ئێمه‌مانان ته‌نها مرۆڤێکه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێکه له‌سه‌ره زلهحۆرتهکانی ناو یه‌کێتی، ئه‌ویش خاوه‌ن مێژوویه‌کی ناشیرین و دزێوه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه‌مانان پاشه‌ڵمان وه‌ک ئه‌و و سه‌رکرده‌کانی تر پیس نیه و ده‌ستمان به خوێنی که‌س سوور نیه و قاره‌مانی شه‌ڕی ناوخۆ نین. - من شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌م که دوو جار فه‌رمانگه‌ی ئه‌منی عه‌ره‌ب گرتوومیان ده‌ستم سه‌قه‌ت بووه و مستهقبهلم فه‌وتاوه، و برایه‌کم له ١٩٧٩دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵه‌ی ڕنجده‌ران گیانی به‌خت کردووه. له‌کوردستانپۆستدا به‌ڕێزێک خۆی گه‌وره پیشانده‌دات و به‌ناوی (چه‌ند خوێنه‌رێکی به‌ویژدان!!)ه‌وه، وه‌ڵامی کورته نووسینێکیان به‌ناونیشانی (کۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئه‌سپی عه‌ره‌بانه!) که به‌داخه‌وه ماڵپه‌ڕه‌که بۆ(چۆن کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو فیشه‌ک و جبه‌خانه‌یه هه‌ڵبگرێ؟) گۆڕی بووی! داومه‌ته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌تووره‌یی ده‌یهێنێت و بهناموسهقهفم داده‌نێت، بۆیه هه‌ق به‌خۆی ده‌دات بازاڕیانه وه‌ڵامم بداته‌وه! له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دهربڕینهمدا (... کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌باری جه‌سته‌ییه‌وه ته‌وازنی تێکچووه، ...) ئاوا دیته وه‌ڵام (...جه‌نابت ته‌وازنی عه‌قلیت نییه...) و گوایه سه‌رکرده‌که‌ی بۆ ئێمه‌مانان وای به‌سه‌رهاتووه. ئێمه بێوه‌فاین له‌به‌رانبه‌ر قوربانیدان و زه‌حمه‌تیاندا! گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوایه ئێمه زه‌لاله‌تمان ده‌بوو به‌ده‌ست دوژمنه‌وه! کونهمشکمان لێ ده‌بوو به‌قه‌یسه‌ری! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتوومه (... له‌هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ورووپایی بوایه، ده‌بوو له‌خانه‌ی پهککهوتوواندا خۆی ببینایه‌ته‌وه...) من کهروڵال ده‌کات! کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌شه‌ری ناوخۆدا خواروچێچ بووه، ئێستا خۆشیان ده‌ڵین؛ ئه‌و کاره‌مان مایه‌ی شانازی نییه. سه‌ره‌زله‌کانی هه‌ردوولای شه‌ره‌که داوای لیبووردنیان کرد. ڕۆژگار ده‌ریخست ئه‌وانه چه‌کیان بۆ خۆیانیان کردۆته شان، ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌موو بوونه‌ته ملیۆنه‌ر! و هایلایڤ ده‌ژین. گوناحێکی وه‌ک ئه‌م به‌ویژدانه! بۆیان ده‌پاڕێته‌وه. یان ئه‌وه‌تا شه‌ریک و ...ن! که باسی ته‌مه‌نی کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌که‌م، مه‌به‌ست له‌و تهناقوزهیه، من نه‌مکردووه به‌تووشییه‌وه، ئه‌و بۆ زهموزمکاری نێو یه‌کێتی ته‌رحی خانه‌نشینی له‌دوای 50 ساڵیه‌وه کردووه، که‌چی لهپراتیکدا و دوای ماوه‌یه‌کی زۆر کورت خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و پۆستی نوێ وه‌رده‌گرێت! ئه‌وه چه‌ندی به‌چه‌ند؟! له‌ڕاستیدا وه‌ک چۆن ئه‌ولا که‌سی یه‌که‌میان داناوه، ده‌بوایه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک که‌سی یه‌که‌می ئێستای ناو یه‌کێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ربگرتایه، ئه‌وه‌یش سیاسه‌تێکی نادروسته و دردۆنگی له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا ده‌گه‌یه‌نێت. ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌کرێت به‌فشقیات و گاڵته‌جاری، چی بکه‌ین؟ ئه‌و ره‌وشه‌ی که یه‌کێتی و پارتی بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان دروست کردووه، له‌وه خراپتر ده‌هێنێت، ده‌بێت بریندار بکرێن و .... بروشێنرێت، ئه‌و کات دێنه وه‌ڵام! ناوی پێشمه‌رگه زۆر گه‌وره‌ی چییه!؟ له‌کۆتایی حه‌فتاکانی به‌ره‌وژوور تا ناوه‌راستی هه‌شتاکان، به‌خاتری دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا پێشمه‌رگه له‌نێو شار ڕێز و حورمه‌تێکی تایبه‌تی هه‌بوو، ئیتر دوای ئه‌وه ته‌واو، ئه‌فسانه‌که ڕه‌وییه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌ته‌واوی پێشمه‌رگه ناوی چووه لیستی ره‌شه‌وه. مه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کاندا که‌مێک خاتری بگرین. ئه‌و ئاماره‌ی به‌ناوی ڕادیۆ نه‌واوه پیشان دراوه، نه‌ک درۆیه به‌ڵکوو بوختانیشه، هه‌موو شتێک قابیلی گومانه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی گوایه کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌دا 96ی هێناوه، ته‌شبیه نه‌بێت ده‌نگدانه‌که‌ی کۆنی مامه سه‌دام حسین که له‌سه‌دا 99ی هێنابوو، بیر مرۆڤ ده‌هێنێته‌وه! به‌م خۆ فشکردنهوهیه ده‌تانه‌وێت بڵێن چی؟! هه‌ر زۆر شووره‌ییه! گه‌ر لاسایی ده‌که‌نه‌وه لاسایی نموونه‌ی ئه‌ورووپایی بکه‌نه‌وه باشتره. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه لایه‌نگرانی پارتی و یه‌کێتین به‌داخه‌وه له‌ئێستادا زۆربه‌ن، خه‌ڵکی و ڕای گشتی چه‌واشه ده‌که‌ن، هه‌ر که به‌رنامه‌یه‌کی وا ده‌بێت، یه‌ک به‌دوای یه‌کدا وه‌ک مه‌ڕ سه‌ره ده‌گرن و زه‌نگی پشتیوانی لێده‌ده‌ن! ئه‌و بلۆفانه به‌سه‌ر که‌سی هوشیاردا تێنه‌په‌رێت! به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌مامکه دیموکراتییه بۆ دهمکووتی نه‌یاران به‌کارده‌هێنرێت! 060628 کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌باری جه‌سته‌ییه‌وه ته‌وازنی تێکچووه، به‌که‌سێکی ئاسایی ناژمێررێت، له‌هه‌ر وڵاتیکی ئه‌ورووپایی بوایه، ده‌بوو له‌خانه‌ی پهککهوتوواندا خۆی ببینایه‌ته‌وه. به‌رده‌وام له‌ژێرچاودێریدا بوایه. کۆمیدیاکه له‌وادایه پاڵه‌وانی ساحه‌و مه‌یدانه! وا پیشان ده‌دات هێشتا گوڕوو تینی تێدا ماوه!! هه‌ر که‌سێک یه‌ک تۆز ڕێزی له‌خۆی بگرێت بێگومان پێی عه‌یب ده‌بوو فلاشی کامێرا جۆراوجۆره‌کانی به‌ربکه‌وێت. ئه‌وه جۆرێکه لهماشۆسییهت و چێژ له‌ئازاردانی خۆ بینینه! ئیتر ئه‌وه‌یش به‌دبه‌ختییه‌کی تره به‌ربینی به‌پێشکه‌وتنی سیاسه‌تی کوردی و گیانی نوێ و ئه‌کتیڤی گرتووه. ئه‌و ڕاستییه، کۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی ده‌یزانێت و دانیشی پێدا ناوه، ئه‌ی بۆ وه‌ک دهستپێشکهرییهک بڕیاری خانه‌نشینی خۆی نه‌دا تا پیر و په‌ککه‌وته‌کانی تری هاوڕێی چاوی لێبکه‌ن؟ زه‌می به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت و له‌لای خه‌ڵکانێکی تر ببێته ئه‌فسانه و سومبوڵی ڕاستگۆیی !؟ ئێمه شاهیدین، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ئێستایشه‌وه، لهزهم و زه‌م کارییه‌کانی ناوخۆی پرۆسه‌ی چاکسازی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانی عێێێڕڕڕڕاقققققق، ئه‌م جه‌نابه پێشنیاری بۆ ئه‌ندامانی باڵای یه‌کێتی کرد؛ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌په‌نجا ساڵ بهروژووره، با واز بێنن و خانه‌نشین بن، گوایه به‌خاتری مه‌جاڵ رهخساندنه بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌کتیڤه تا ڕێیان بۆ خۆش بکرێت ده‌ور ببینن، یه‌کێتی لهپیرێتی قۆتار بکه‌ن. که‌چی ئه‌وه درۆیه‌کی زه‌به‌لاح و شاخدار بوو، کاتێکمان زانی وێرای ئه‌و هه‌مو کارانه‌ی نێو پارته‌که‌ی گوایه پڕکاری بێتاقه‌تی کردووه! پۆستێکی پڕ کێشهتری له‌ئه‌ستۆ پێ‌سپێردرا، به‌بێ ئیعترازیش په‌سه‌ندی کردووه، بوو به‌جێگیری سه‌رۆکی هه‌رێم! قسه‌قسه ده‌هێنی به‌م بۆنه‌یه‌وه، با بیکه‌ین به‌فشقیات، ئه‌م وه‌رگرتنی پۆسته دێڕێکی خۆشی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیم بیر ده‌هێنێته‌وه؛ خه‌ڵکی شار به‌پێشمه‌رگه‌یان ده‌ووت ئه‌سپی عه‌ره‌بانه یان ئه‌ڵێی ئه‌سپی عه‌ره‌بانه‌ن، به‌وه‌ی چۆن ده‌یانتوانی ئه‌و هه‌موو فیشه‌ک و چه‌که و جبه‌خانه‌یه هه‌ڵبگرن و له‌خۆ ببه‌ستن. 060624 له‌سه‌روبه‌ندی دیزاین نوێکردنه‌وه‌ی کوردستانپۆستدا، چه‌ند پێشنیارێک: که کوردستانپۆست ده‌که‌یته‌وه بابه‌ته‌کان له‌ده‌سته چه‌پ، وه‌ک به‌ماڵپه‌ڕه ئه‌ورووپییه‌کان ده‌بینرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت یان له‌لای ڕاست بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد وه‌ک عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌فگانستان له‌ڕاسته‌وه ده‌خوێننه‌وه و له‌ڕاسته‌وه ده‌نووسن. زووربه‌ی ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بی و فارسییه‌کان له‌لای ڕاسته‌وه تێکسته‌کانیان داناوه. به‌ڵام وه‌ک چاره‌ی مام ناوه‌ندی با له‌ناوه‌ڕاستدا بێت. شوێنی به‌تاڵ زۆر زۆره وا باشتره وه‌ک لای چه‌پ ستونێکی باریک هه‌یه ڕۆژمێر و چه‌ند به‌سته‌ری تیا دانراوه، لای ڕاستیش ستونێکی باریکی دی هه‌بێت، ده‌کرێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی که سه‌ردانیکه‌ری زۆر ده‌بێت وه‌ک ئێستا نه‌خرێنه خواره‌وه. به‌هه‌ره‌می بۆ یه‌کێ له‌لاکان بگوێزرێته‌وه. ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی کورت کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که هاوکات یارمه‌تی و ئاسانکاری زیاتر بۆ خوێنه‌ر ده‌بێت. ئامارسازی زۆر پێویسته بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بزانێت کام باس و بابه‌ت زۆرترین کلیککراوه یان نێردراوه یان پرینت کراوه. ڕاپرسی زۆر پێویسته، بۆ شوێنێک پڕکردنه‌وه نه‌بێت. به‌ته‌کنیکێکی وا بێت، جێی بڕوا بێت و خوێنه‌ری فێڵاوی بۆی نه‌بێت چه‌ند جار کلیک له‌چه‌ند ڕۆژی دیاریکراو بکات و ده‌نگ بدات. به‌دواداچوونی بۆ بکرێت و له‌ئاست ڕاگه‌یاندندا بڵاوبکرێته‌وه و کاته‌که‌یشی به‌هه‌فته، نیومانگ و مانگ دیاری بکرێت. له‌لاپه‌ره‌ی ده‌ستپیکدا، کات و ڕۆژ بۆ هه‌ر بابه‌تێک به‌بچووکی زیاد بکرێت وه‌ک ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی په‌یامنێر و .... له‌ڕووی ناوه‌وه‌که یان دوای کلیککردن وا پێویست ده‌کات لهپاینی بابه‌ته‌که‌دا یان هه‌رشوێنێکی دی ئیکیونی کۆمێنت، ناردنی به‌سته‌ر بۆ هاوڕێیهک، سه‌یڤ و کۆپیکردن، پرێنتکردن، دایبخه،... هه‌بێت. بۆ هه‌ر بابه‌تێک به‌جیا گه‌ر هه‌بوو خاڵی: (بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار) زۆر پێویسته. گه‌ر کلیک کرایه سه‌ر بابه‌تی نوسه‌رێک، لاپه‌ره‌که وا باشتره له‌دوو ستوون پان و باریک پێک بێت، پانه‌که‌یان تێکسته نوێکه بێت، ستوونه‌که‌ی دیان وێنه و بابه‌ته کۆنه‌کانی نووسه‌ر تێدا بێت. وا بکرێت نووسه‌ران بتوانن بابه‌ته‌کانیان دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مجار گه‌رهاتوو هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی یا گۆڕینی وێنه و... تیا بینی، قابیل و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رپرس بتوانن ڕاسته‌وخۆ چاکی بکه‌ن. مه‌رج نییه قاڵب و چوارچێوه‌ی لاپه‌ره‌ی یه‌که‌م بچه‌سپێنرێت به‌سه‌ر تێکستییهکاندا کاتێک کلیک ده‌کرێت. ئابووری کردن له‌ناوی نووسه‌راندا بکرێت، به‌پێی زۆر به‌شداریکردنیان ڕیزبکرێن، نه‌ک به‌پێی پیت. هانگاوبنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌رانێکی تایبه‌ت بهماڵپهرهکه ده‌ستیان پێوه‌بگیرێت و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بانگهێشت بکرێن. ئه‌و دیارده ناشیرینه‌ی هه‌موو به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شدارین تێیدا، ناردنی بابه‌تێک بۆ چه‌ند شوێن، که‌سێک دابنرێت بۆ چاودێری کردنی به‌رده‌وام، بلوک کردنی بابه‌ت به‌وه‌ی وه‌ک زۆر جار ماڵپه‌ڕی کوردستاننێت ده‌یکات، ئه‌وه‌یش مانای دره‌نگ پێزانینێتی. هه‌وڵ بدرێت له‌نێوان به‌رپرسانی ماڵپه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان جۆرێک هاوکاری هه‌بێت. ئه‌مه له‌وانه‌یه زۆر نه‌سه‌پێت به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و نووسه‌رانه‌ی که له‌نێوخۆی وڵاتدان. یان وه‌ک چۆن له‌زۆر وڵاتی ئه‌ورووپایی یاسای بڵاوکردنه‌وه هه‌یه، نووسه‌ر ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌فڵان شوێندا بڵاویده‌کاته‌وه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوای 3 تا 6 مانگ ئینجا بۆی هه‌بێت له‌شوێنیکی دی بڵاویبکاته‌وه. به‌ڵام به‌دبه‌ختی پێنووسبه‌ده‌ستانی کورد له‌وه‌دایه به‌ری ڕه‌نجیان سه‌وز نابێت، هیچ کام له‌و ماڵپه‌ڕانه پاداشت ناده‌ن به‌که‌س، بۆیه ناتوانن ئه‌و دیاریده‌یه کۆنترۆڵ بکرێت. به‌ڵام له‌دابونه‌ریتی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌کرێت نووسه‌رێک بابه‌تێک له‌دوو شوێن هاوکات بڵاوبکاته‌وه، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێک له‌نێوان هه‌رسێ لادا هه‌بێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی چه‌رخی خێراییه، سه‌بقی ڕۆژنامه‌یی خاڵێکی زۆر گرنگه، نازانم کوردستانپۆست ڕێ به‌خۆیده‌دات وه‌ک ئه‌و ته‌رزه نوێیه‌ی ماڵپه‌ر چه‌ند که‌س به‌ڕێوه‌ی به‌رێت؟ بۆ نموونه گه‌ر نووسه‌رێک هه‌واڵێکی گه‌رمی یان هه‌ر بابه‌تێکی دی هه‌بوو، دواکه‌وتنی ده‌بێته ساربوونه‌وه و که‌م بایه‌خ بوونی، بتوانێت له‌لاپه‌ڕه‌ی ئیندێکس دایبنێت؟ 06.6.22 حکومه‌تی نوێی باشووری کوردستان، پێک هات. به‌هۆی هه‌لومه‌رجێکی نه‌خوازراو و ململانێیه‌کی توند، به‌ناچاری بڕیاردراوه گشت پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداربن. تا ئێره کارێکی پۆزه‌تیفانه‌یه. زۆرن له‌وانه‌ی وه‌زیری بێ وه‌زاره‌تن، ئه‌مه‌یش وای له‌زۆر خه‌ڵک کردووه به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه بڕوانێته ئه‌و پێکهاته‌یه! ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌کێتی که هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ چاکسازی و گۆرانکاری له‌نێوخۆیدا، مه‌بده‌ئییه‌ن کارێکه به‌ئاراسته‌یه‌کی دروست و پۆزه‌تیڤ ده‌کرێت بخوێنرێته‌وه. ئه‌م خاڵه وای له‌یه‌کیتی کردووه جیاواز بێت له‌پارته‌کانی نێو گۆره‌پانی سیاسی باشوور، جۆرێک تایبه‌تمه‌ندی له‌چاو ئه‌وانی دی‌دا پێبه‌خشیوه. له‌هه‌نگاونانی زووزووی یه‌کێتی بۆ کارێکی وا له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئایا فشار ناوخۆی خودی پارته‌که‌یه یان به‌گشتی فشار و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی باشووره؟ بێگومان سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر دیاریده‌یه‌ک به‌رئه‌نجامی کارێکه ئیتر ئه‌و کاره باش بێت یان خراپ، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه کاری خراپ و گه‌نه وای له‌هه‌ردوو به‌ره‌که کردووه، یه‌کێتی بهێنێته ژێر مه‌نگه‌نه و گیروگازهوه. ئه‌و ڕه‌وشه وای له‌که‌سانی خاوه‌ن نفوز و ئۆتۆریته‌ی ناو خودی یه‌کیتی کردووه که به‌خاتری پاراستنی ئاره‌قی نێوچه‌وان، ده‌ستبده‌نه کایه‌یه‌ک ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی میکیاجکردن یان دروست تر چاکسازی بچووک و ناچیزه تا ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێ ڕازی بکرێت و لهخشتهببرێت، ئه‌ویش تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، جاریکی دی و له‌کاتیکی تردا دووباره هه‌مان کێشه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و کات داشه‌کانی چاکسازی له‌وانه‌یه ئه‌وانی ئێستا نه‌بن. له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا و له‌ژێر کاریگه‌ری کلتووری ئاینی عه‌ره‌باندا، و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست جۆره دهجالییهک له‌نێو خه‌ڵکی به‌گشتی و سیاسه‌تمه‌داران به‌تایبه‌تی، جێگیر بووه. به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو له‌به‌رچاوان له‌بز شیرین، هه‌ر که چاوت لێخافڵکردن ئه‌سڵه‌که‌ی خۆیه‌تی و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، هه‌مان کرده‌وه و پراتیکی ناشیرین په‌یره‌و ده‌که‌ن. جا بۆیه ئاسان نییه بڕوا بکرێت بهجهنجاڵێکی وا. ئێ به‌ڵکوو به‌گومانان به‌هه‌ڵه‌دا چووبن و یه‌کێتی چاکسازیی بخاته واری جێبه‌جێکردن، خۆی نوێ بکاته‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگا کوردی به‌ره‌و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بچێت. 06.6.18 ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ نه‌وا له‌کارکردن وه‌ستاوه، ماوه‌یه‌ک له‌وه زیاتریش ده‌بێت هه‌ست ده‌کرێت، ئه‌و گوڕوتینه‌ی جارانی نه‌ماوه. ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی قه‌یران و ئاریشه‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵێ، وایه ماوه‌یه‌که ئه‌و کێشانه پێدزکه‌ی کردۆته نێو هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان، کاتێک به‌ته‌واوی ته‌قییه‌وه که 20 که‌س له‌ژنان و پیاوانی کارمه‌ند ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش هاوکات بووه له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می ڕادیۆکه. ئه‌م ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه به‌کۆمه‌ڵه بێ مه‌ڵامه‌ت نییه و گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ده‌ستێکی له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌و ده‌سته کێیه و مه‌به‌ست لێی چییه، گه‌ر چاومان نه‌فڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌کرێت ئه‌و ده‌سته وا پێناس بکه‌ین که ڕقیان له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و کۆمه‌ڵگای کراوه‌یه. یان له‌وانه‌یه به‌هۆی کێشه‌یه‌کی داراییه‌وه و فێڵ و بلۆفێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تریبیۆنه نه‌مێنێت و لاواز بێت. دیاره ماوه‌ی یه‌ک دوو مانگه ئه‌و لاوازییه‌ی پێوه‌دیاره، گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم مۆمی ته‌مه‌نی نه‌وا به‌ره‌و کوژانه‌وه ده‌چێت. سڵاو دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌به‌رنامه‌ی چاوی سێیه‌می تیڤی ئاسمانی کوردساتدا، گه‌نده‌ڵی یه‌کێ لهدهنگخۆشه کلاسیکییه‌کان حه‌مه‌جه‌زا له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس ره‌حمان غه‌ریبی سه‌ر به ته‌له‌فیزیۆنی ئازادی شاری سله‌یمانییه‌وه ئاشکرا کرا، که له‌خێزانه‌که‌یدا خۆی وهاوسه‌ره‌که‌ی سه‌روو پارچه زه‌وییان وه‌رگرتووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی سه‌ر بهههفتهنامهی میدیا که له‌هه‌ولێر ده‌رده‌چێت، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و کێشه‌یه فازڵ نه‌جیب، هه‌ڤپه‌یڤینێکی له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆش و هاوسه‌ره‌که‌ی حه‌مه‌جه‌زا ئه‌نجام داوه، له‌ژماره 242 ی رۆژی 06.5.30دا بڵاوکردۆته‌وه. به‌هه‌رحاڵ له‌م کێشه‌یه‌دا ئه‌مان تۆپ ده‌خاته گۆڵی سه‌رۆکی حکومه‌تی کۆنی یه‌کێتی عومه‌ر فه‌تاحه‌وه- باوکی گه‌نده‌ڵی! ده‌رده‌که‌وێت؛ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه شۆڕ بۆته‌وه بۆ تاک تاکی کۆمه‌ڵ، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه و هه‌ریه‌که به‌جۆرێک پشکی به‌رده‌که‌وێت، هاوکات له‌م ته‌نگانانه‌دا و که یه‌خه‌یان پیدهگیرێت، هه‌موو خۆیان به‌فریشته له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن! باشه ئه‌ی کێ مرۆڤی چاک و پاکه؟! 06.6.2 عه‌دنان موفتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان: زۆربه‌ى کوردى ئه‌وروپا خۆیان به عیراقى ده‌زانن ئه‌وه هزری نه‌ته‌وه‌یی و مۆدیرن و فشاری ره‌وه‌ندی کوردییه وای له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوور کردووه زۆر لهسیاسهتهکانیان بگۆڕن و به‌خۆدا بچنه‌وه. به‌ڵام ده‌ڵێی چی زۆر جار باده‌ده‌نه‌وه و جله‌وی چه‌ناگه‌یان به‌رده‌بێت، په‌یڤ و ده‌ربڕینی نادروست و نابه‌جێ و نالوجیکیانه ده‌رده‌برن! له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تیدا نابن و ده‌بنه بنیشته خۆشه‌ی سه‌رزاران، به‌ڕووه ناشیرینه‌که‌ی! 01.06.2006 ئه‌ڵمانه‌کان له‌نوێترین ڕاپرسی، کهپهیمانگای ئلینسباخ ئه‌نجامی داوه، له‌ی ئایاری 2006 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، دیدیان له‌سه‌ر ئیسلام و په‌ناهه‌نده‌کانی په‌یره‌وانی ئه‌و ئایینه‌دا کهلهئهڵمان نیشته‌جێن به‌م شێوهیهدهربریوه: هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کم بهمیسنگهر له‌کوردستانه‌وه چاتمان ده‌کرد، تووشی شۆک بووم کاتێ بۆی نووسیم که له‌گۆڤاری لڤین بابه‌تێک بڵاوبۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌جه‌نگی ناوخۆدا به‌شداریان کردووه و ناوی منیش هاتووه! له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان گه‌ڕام، دوو ژماره‌ی کۆنی سه‌رچاوه‌که‌م دۆزییه‌وه و به‌وهۆیه‌وه نامه‌یه‌کم به‌پۆستی ئه‌لکترۆنی بۆ ناردن و داوام لێکردن، که به‌زووترین کات وه‌ک ژماره‌کانی دی بیخه‌نه سه‌ر تۆر. سه‌ره‌تا ڕۆژی 06.5.21 وه‌ک سه‌بقێکی سوحهفی ماڵپه‌ڕی کوردستاننێت بڵاویکردووه، ڕۆژی دواتر ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی ژماره‌که بڵاوکرایه‌وه. له‌ژماره چلی گۆڤاری لڤین، له‌یادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆی باشووری کوردستان، له‌چوار لاپه‌ره‌دا بابه‌تێک به‌مه‌به‌ستی جه‌نجاڵ خولقاندن له‌سه‌ر وه‌زنی فیلدارهکان، به‌ناونیشانی فایلی قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ری ناوخۆ، به‌کورته پێشه‌کییه‌که‌وه و ناوی 222 که‌سایه‌تی سیاسی، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس،...بڵاوکردۆته‌وه. هه‌روه‌ک له‌پێشه‌کییه‌که‌دا هاتووه، گوایه ئه‌و کاره به‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستییه (خۆ ده‌ڵین مه‌لایش عیلمی هه‌یه! به‌ڵام که‌سێکی ئه‌کادیمی نییه) له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ناوی (فازل عومه‌ر ڕه‌شید)ه‌وه، له‌یه‌کێ له‌زانکۆ فهلاکانی(سه‌لاحه‌دین ـ هه‌ولێر) کوردستاندا! زۆر نازانستیانه سه‌لماندوویه‌تی له 91% ی ڕۆشنبیران ڕۆڵی نێگه‌تیڤانه‌یان بینیوه. ده‌ست بردن بۆ کارێکی وا به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌ده‌بوایه نووسه‌ران تیورهزهکهر و شه‌رعیه‌ت پێده‌ری جه‌نگه‌که بن، گوایه نابێت پێنووسه‌کان کوڕی سه‌رده‌می خۆیان و بێههڵه بن بیانوویه‌کی دی ئه‌وه‌یه ده‌بێت بۆ مێژوو ده‌ستی نووسه‌ران که‌شف بکرێت ئه‌وه‌یش به‌خاتری نه‌وه‌ی نوێ! هه‌ر چه‌ند لێی ورد بیته‌وه ده‌رده‌که‌وێت، بابه‌ته‌که به‌نه‌فه‌سێکی توند و نابینایانه ئاماده‌کراوه. ته‌ڕو وشکی پێکه‌وه سووتاندووه، ئاخر ئه‌وه ده‌ست خستنه سه‌ر خاڵه هه‌ستیاره‌کانه یان شێواندنی ڕاستییه‌کانه! گومانێکیش دروست ده‌کات له‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوه‌کان سه‌ر به‌ده‌ڤه‌ری ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، گه‌ر ئه‌وه فێڵ و چاوبه‌ست نه‌بێت. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و کاره به‌فیتی سیاسییه فایلداره‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌ها خه‌ڵکینه هه‌ر ئێمه تاوانبار نیین نووسه‌رانیش له‌ئێمه که‌متریان نه‌کردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌م کاره لهگۆڤارێکهوه ده‌رده‌چێت بۆ خۆیان مهشبوهن، له‌بازنه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا ده‌سووڕێته‌وه چه‌ند بێویژدانییه‌کی گه‌وره‌یه که‌سێکی وه‌ک من بهسوسهیش ڕۆژیک له‌ڕۆژان تاقه دێڕێکم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نگی ناوخۆ نه‌نووسیوه، به‌ڵکوو له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ته‌نانه‌ت بۆ خۆم وه‌ک خاوه‌ن گۆڤارێک جه‌مسه‌ر و قوتبێک بووم و خۆم بینیوه‌ته‌وه و کارم کردووه، له‌و پێناوه‌دا تووشی هه‌زاران چه‌رمه‌سه‌ری بووم، که‌چی ئێستا که‌سێک و گۆڤارێک دێت بهسهرهقهلهمێک ناوونێوبانگمان له‌که‌دار ده‌کات ئاخر ئه‌وه له‌پێناو چیدا؟ هه‌ر ئێستا بۆ سه‌لماندن و ڕاستودروستی قسه‌کانم و بۆ ڕای گشتی هاوکات بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی گۆڤار، که‌سێک بیه‌وێت به‌دوای نووسینه‌کانی ئه‌و سهردهمهمدا بگه‌ڕێت لهماڵپهرهکهمدا زۆر به‌ئاسانی ده‌ستی ده‌که‌وێت، به‌م ناونیشانه : http://koti.phnet.fi/abasshwa ئاخر ئه‌و غه‌شه به‌سه‌ر کێدا تێده‌په‌ڕێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خودی هه‌ڵگیرسێنه‌ری ههردووحیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی جه‌نگی ناوخۆ به‌شدار بوون و ناویان نه‌هاتووه!! 06.5.23 پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 06.5.13 ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 18:00 به‌کاتی فینلاند تورکه‌کانی تورکیا ده‌ستیان گه‌یشت بهڕادیۆ نه‌وا(http://www.nawartv.com) و هاکیان کرد و ئاڵای تورکیا و چه‌ند قسه‌ی بازاڕیان له‌سه‌ر نووسیوه به‌م شێوه‌یه Hacked Vatan Sahipsiz Degildir= وڵات بێ خاوه‌ن نیه شایه‌نی باسه کاتژمێری 19:00 ڕادیۆ نه‌وا هاککردنهکایان وه‌ک هه‌واڵێک بڵاو کرده‌وه. تا ئێستا که زیاتر له‌چه‌ند ده‌مژمێر ده‌بێت چاره نه‌کراوه تا ئێستا چه‌ند ماڵپه‌ڕی دییان هاککردووه ئه‌م دیاریده‌یه پێویست به‌وه ده‌کات، بیرێکی جددی لێبکرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌نێوخۆی کوردستان، ماڵپه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تۆکمه‌ی وا دابڕێژرێت به‌ئاسانی له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه زه‌فه‌ری پێنهبررێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرێت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌هه‌واڵی (چه‌پی کوردی و فینلاندی 1ی ئایاریان به‌رز ڕاگرت) له‌هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان و کوردستانپۆستدا، به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریف کورته نووسینێکی به‌ناونیشانی(ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی عه‌باس شوان) له‌هه‌ردوو شوێنی ئاماژه‌بۆکراو بڵاوکرده‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌یه کاتێک خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرته‌که بووم وه‌ک عورفی ڕۆژنامه‌وانی به‌باشمزانی ئه‌و دوو که‌سه ئه‌کتیڤه‌ی به‌شداریان کرد و په‌یڤیان هه‌بوو، قسه‌یان وه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌چات ـ میسنگهر په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه کرد. ئه‌وه‌ی هاتووه به‌تایبه‌تی هی به‌ڕێز سه‌فین هه‌ینی من بۆم دانه‌تاشیوه، چی وتووه گواستوومه‌ته‌وه. که ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 06.05.12 بهمیسنگهر قسه‌مان کرد، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ووت ته‌نها له‌بۆنه‌که‌دا وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی (سومۆکۆ ـ Sumoko) به‌شدار بووه. قسه‌کانی پشتڕاستکرده‌وه. من بۆ خۆم گوێم له‌وه‌بوو، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌کان وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی سومۆکۆـ Sumoko سه‌فین هه‌ینی بانگی کرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی. به‌ڵام لای من ئه‌وه‌ی بۆ زیاد کرد که نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمه سیاسییهکهیشه، چووزانم لهکۆمیتهکهی ئاماده‌کاری بۆنه‌که‌دا، ته‌نها وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی ناوبراو ناوی نووسراوه خاڵێک بۆم ناڕۆشنه نازانم به‌ڕێزی به‌چ سیفه‌تێک هاتۆته وه‌ڵام؟! ده‌بوایه له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا پله‌وپایه‌که‌ی بینووسیایه. به‌ڵام خوێنه‌ر ده‌زانی به‌رگری له‌ته‌وژمی کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌کات، له‌دژی به‌شداری و ته‌نها ناوهێنانی ته‌وژمێکی دی که مێژوویه‌کیان له‌دژایه‌تی و ناکۆکی له‌سه‌ر یه‌کتر تۆمار کردووه. پێده‌چێ هه‌ر ئه‌وهۆیه بێت وای لهبهڕێزی کردبێت وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێکه و بیانویه‌که بۆ به‌ربه‌ستدانان و له‌مپه‌ر دروست کردن بۆ هاوبه‌شیکردن له‌کاری داهاتوو، نه‌هێڵن ئه‌و که‌س ئه‌و ڕێکخراوه‌یه جارێکی دی له‌و کارانه‌دا به‌شداربن. جا نازانم ئه‌وه‌یان تا چه‌ند بۆ ده‌چێته سه‌ر نوێنه‌ری یه‌کێتی کۆمۆ‌نیستان، ره‌خنه‌ی له‌ناونیشانی ڕاپۆرته‌که هه‌بوو، به‌وه‌ی ئه‌وانم وه‌ک چه‌پی کوردی وه‌سفکردووه، که وا نییه، به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌کوردستاندا قه‌باره‌یه‌کی زیاتر به‌خۆیان ده‌ده‌ن، ناوچه‌ی جوگرافیان فراوان ده‌که‌ن ده‌ڵێن: عێراقین له‌کۆتایدا سوپاس بۆ به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریف که لهکهموکوڕییهکانم نابووری و ئاشکرایان ده‌کات، داوای لێبووردن له‌هه‌موو ده‌که‌م، شتێکی دهستهئهنقسهت و کۆنهقینم به‌کارنه‌هێناوه. هه‌ردوولا، بۆم وه‌ک یه‌که. به‌و ڕاپۆرته ویستم ڕێزێک له‌و بۆنه‌یه بگرم و مه‌یلی چه‌پی و کرێکاریم نوێ بکه‌مه‌وه، هیچی تر. 06.5.12 چه‌پی کوردی و فینلاندی پێکه‌وه 1ی ئایاریان به‌رزڕاگرت به‌ره‌وای ساڵانه له شاری لاهتی به‌ر له‌یه‌ک دوو مانگ کۆمیته‌یه‌ک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه جۆراوجۆره کرێکارییه‌کان پێک دێت بۆ بهرگوزارکردن و یاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژی کرێکار ناسراو به یه‌کی ئایار له فینلاند به ڤاپوو. هه‌موو ساڵێک له‌نێوه‌ندی شار که گۆرهپانیکی گه‌وره‌و به‌رفراوانه به‌شێک له‌و یاده بۆ قسه‌وباس و سروود و گۆرانی ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بووئهمساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه که سه‌ر به‌پارتی سۆسیال دیموکراته ئاماده بوو، بهقسهوباسێک به‌شداری کرد. هاوکات له‌لایه‌کی که‌وه کاروانێکی درێژ له‌خه‌ڵکی به‌ئاڵای فینلانده‌وه و دروشمی په‌ڕۆینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمی سیاسی و ئابووری به‌ناو شه‌قامی سه‌ره‌کی شار و بهجوقومۆسیقاوه که جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی بوو، به‌ڕێپێوان تێپه‌ڕین. لهباخچهیهک که یادگاری کۆنه زیندانییه‌که و له‌وێدا سه‌ده‌ها زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه، تاجه‌گوڵینه دانرا. دواتر کاروانه‌که به‌ره‌و که‌نار ده‌ریاچه‌ی شار چوون، ئه‌و شوێنه هه‌ر که هه‌وا خۆش ده‌بێت وه‌ک هاوێنهههوار وایه، ده‌بێته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک. له‌وێ شانۆیه‌کی گه‌ڕۆک دانرابوو، ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نه به‌شداره‌کانی کاره‌که، وتاری خۆیان خوێنده‌وه، چه‌ند کاری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا و سێرک هاوکات شۆربا و سه‌موونیش دابه‌ش ده‌کرا. چه‌پی کوردی هه‌موو ساڵێک له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شدار و ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ دوو ڕێکخراو دوو ته‌وژمی سیاسی وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و یه‌کێتی کۆمۆ‌نیستان، قورساییان زیاتر هه‌بوو. ئیبراهیم حوسه‌ین به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی شاری لاهتی کۆمۆنیستی کرێکاری وتاری خوێنده‌وه . پوخته‌که‌ی ئه‌مه بوو: (... له‌عێراقدا بێباکانه گیان وژیانی خه‌ڵک له‌سایه‌ی تیرۆریزم و داگیرکاری‌دا ده‌کرێت به‌قوربانی... خه‌ڵک بێزاره له‌کوشتن و نائه‌منی و دزی و تاڵانی... کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕه‌وشه کۆتایی پێ بێت...خه‌ڵکی ناڕازی له‌پێناو ژیانی خۆیاندا ده‌بێت به‌ره‌نگاری بنه‌وه، بۆیه پێویستیان به‌پشتیوانی جیهانی هه‌یه...). سه‌فین هه‌ینیش وه‌ک نوێنه‌ر و به‌رپرسی فینلاندی یه‌کێتی کۆمۆ‌نیستان و ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی نیشته‌جێی په‌ناهه‌نده وتاری خوێنده‌وه. پوخته‌که‌ی ئه‌مه بوو:(...ئایار بۆ هه‌موو گرنگه...به‌رهه‌می خه‌باتی چینایه‌تییه...ڕێزگرتنی ساڵانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیشتا به‌رده‌وامه...ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت کرێکاران جێگاوڕێگای خۆیان باشتر بکه‌ن، له‌باری ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی... سه‌رمایه پاره‌ی زیاتری گه‌ره‌که، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن...) دروشمه‌کان ئه‌مانه بوون: ی‌و ئه‌ی ئێس له‌عێراق ده‌رچۆ....قازانج که‌مکه‌نه‌وه، مووچه زیاد بکه‌ن...کار بۆ بێکاران په‌یدا بکه‌ن...ی‌و ئه‌ی ئێس و حیلفی ناتۆ دژی ئاشتین... نا بۆ ئه‌مه‌ریکا نا بۆ تیڕۆریزمی ئیسلامی...وه‌هه‌روه‌ها. 06.05.02 تکایه بڕوانه وێنه‌کان: http://www.geocities.com/abasshiwan/weeney1ayar2006.htm ئه‌و شتی سه‌فه‌ری پێچابووه، هه‌ر ئه‌وه‌مان مابوو ده‌رچین و بڕۆین. به‌ڵام به‌چی؟ گرفتی بێچاره بوو. بچین بۆ ماڵی خه‌سووم، ئه‌وان له‌ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسیکی ڕیمدا گرتبوو،. خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا شه‌کل بکه‌ین. دوای گفتوگۆ هه‌وڵه‌که بێسهمهر مایه‌وه. گله‌یی تا ڕاده‌ی سه‌رزه‌نشت و جنێو به‌ماڵی کاکه یاسینم، ئۆتۆمبێلیکی توێتای فه‌لاحییان هه‌یه که به‌یانی پێکه‌وه‌بووین به‌ساردییه‌وه خولقیکردم تا له‌گه‌ڵیاندا بین. ئه‌نجام له‌و هه‌موو که‌سوکار و ناسیاوه تاک و ته‌نها ماینه‌وه ئه‌وه‌ی پشتمان پیی قایم بوو، ده‌رودراوسێ بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌هه‌ڵپه و په‌له‌پروزێ، خێراکه‌ین بابڕۆین که‌س له‌شاردا نه‌ما ئیمه نه‌بێت، به‌ڕێکه‌وتین. له‌کۆنگره‌ی چوارهه‌می بزووتنه‌وه‌ی جیهانی له‌پێناو دیموکراتیدا که لهئهستهمبووڵ 2 بۆ 6ی نیسان به‌رگوزار بوو. چه‌ند فاکت لهدیدوبۆچوون، سه‌رنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشام. لێره‌دا بهکۆمێنتی خۆمه‌وه ده‌یخه‌مه به‌رچاو: زۆر له‌ده‌وڵه‌تان لهکۆمۆنیست بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حوکمی ئیستیبدادی هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. که‌سیکی چینی به‌شداری کۆنگره مه‌رج نییه عیلمانییه‌کان زامنکه‌ری سیسته‌می دیموکراتی بن، حوکمی به‌عسی و ناسرییه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه. ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم، سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی مالیزیا ناکرێت بڵیین ئه‌مڕۆ که‌سێک به‌ند ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئازادی گوزارشتی له‌دیدوبۆچوونی کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وه پێش ڕووی ده‌دا... تا فره‌یی و هه‌مه‌ره‌نگی زیاد بێت، دیموکراتی به‌هێز ده‌بێت... ئۆ‌ردۆگان، سه‌ره‌کوه‌زیرانی تورکیا کۆمێنت: په‌ره‌گرافی یه‌که‌می درۆیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره، له‌وانه‌یه ره‌حمی پێبکه‌ین و بڵێن ئێ بۆ تورکه‌کان له‌وانه‌یه که‌مێک ڕاستی تێدا بێت. ئه‌ی کورد و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب تا ئێستا چی‌یان بۆ کراوه؟! سه‌ره‌تایترین مافیان ئاخافتنه به‌زمانی زگماکی، لێیان قه‌ده‌غه‌یه. ... بۆ فشار خستنه سه‌ر ڕژیمه ئیستبدادییه‌کان یارمه‌تیمان بده‌ن.. هه‌ڵوێستی نێگه‌تیفانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپییه‌کان له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌له‌ستیندا ئێمه‌ی دیموکراتخوازی تووشی شۆک و ئیحراجکرد. دکتۆر سه‌عده‌دین وه‌هبه، سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ئیبن خهلدوونی میسری .....چۆن ده‌توانیین سیسته‌مێکی دیموکراسی بسه‌پێنین له‌کاتیکدا بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کان نه‌بێت و سی ساڵ زیاتر له‌ژێر چه‌کمه‌ی دیکتاتۆری دێوئاسا ڕۆژی کردبێته‌وه؟..... به‌ڵام چۆن ده‌بێت داوا له‌ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌ین بێته ناوه‌وه؟ هاتنه‌ناوه‌وه به‌مه‌به‌ستی لابردنی ڕژیمه دیکتاتۆرییهکانم پێباشه. 06.04.08 پێشمه‌رگه‌ی ناوشار ده‌مانزانی خه‌ریکی کاری سیاسه‌ته، زۆر جار دایکم به‌ناڕاسته‌خۆ ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشکرای ده‌کرد و ده‌یووت: ئه‌و سه‌ره‌سه‌ری خۆت نییه! گه‌لێجار له‌وه‌زیاتر ده‌ڕیشت، ده‌بووه مایه‌ی بێزار بوونی، بۆیه به‌ڕه‌قی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه: هه‌رچییه‌کم لێهات، هه‌قت نه‌بێت. خۆت مه‌که به‌خاوه‌نم با شاره‌وانی بمنێژێت. بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر پێشمه‌رگه‌ی ناوشار بوو، له‌زۆر چالاکی وه‌ک ڕفاندنی ئۆتۆمبێل و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌ک و تیرۆرکردنی که‌سانی سیخور و سه‌رباز و ئه‌منی عه‌ره‌بدا، ڕاسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شدار بووه. له‌و جۆره که‌سه‌نه بوو کون له‌جگه‌ریدا نه‌بوو، ئه‌وه به‌گه‌واهی زۆر که‌س که به‌ڕێکه‌وت له‌و کارانه‌دا بینیوویانه. له‌ماڵ هه‌میشه دڵمان له‌سه‌ر سه‌د لێی ده‌دا چوونکه ده‌مانزانی هه‌ر ڕۆژێک بێت ئاشکرا ده‌بێت و ئه‌من ده‌دا به‌سه‌رماندا. ئه‌ویش خۆی زۆر ڕێنمایی ده‌کردین که وریابین. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه بوو، هه‌ر زوو زانیم گۆڕاوه، که دایلۆگ ده‌که‌وته نێوان ئه‌ندامانی خێزان، هه‌میشه تاک بووم، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌کدا، پشتگیری لهدیدوبۆچوونهکانی ده‌کردم، ببووه لایه‌نگریم. منێکی ئاڵاهه‌ڵگری بیری چه‌پ و مارکسیزم. هه‌روه‌ها شه‌هید ئاشتی(به‌کری مه‌لا مسته‌فا) که دواتر گیراو له‌موسڵ له‌سێداره درا. زۆر هاتوو چۆی ده‌کردین، هاوگهڕهکمان بوو، برا بچووکه‌که‌ی عومه‌ر هاوڕێی تهلهبهیم بوو. که‌شف بوونی مه‌فره‌زه‌یه‌ک ڕۆژێ له‌کار ده‌گه‌ڕامه‌وه، ببووه عاده‌تم به‌دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێک به‌چاو کێو‌ماڵی ده‌وروبه‌ری گه‌ره‌کم ده‌کرد. دیقه‌تمدا که‌سێکی نه‌ناسراوی پانتۆڵ له‌پێ هێواش هێواش به‌و ناوه‌دا پیاسه ده‌کات. شکم کرد، که‌چوومه ژووره‌وه له‌درزی ده‌رگاوه چاودێریم کرد؛ کابرا له‌وسه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وناوه‌ی به‌جێ نه‌ده‌هێشت. ئیتر گومانم لانه‌ما و ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه بوو لیی ده‌ترسیان، ئاگاداری ئه‌ندامانی خێزانم کرد که ماڵمان له‌ژێرچاودێریدایه. دوایی بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه ئه‌منێکی کوردی خه‌ڵکی خانه‌قینه، تا ئێستایش ماوه! ئه‌و له‌و کاته‌دا له‌زانکۆی سله‌یمانی وه‌ک بیناسازێک دامه‌زرابوو کاری ده‌کرد، زۆر لههاوڕێکانیم ده‌ناسی، ئه‌و شوێنانه‌ی به‌زۆری ده‌چوو یان لێی داده‌نیشت، ده‌مزانی. یه‌کسه‌ر بۆ ئاگادارکردنی به‌ره‌و ڕاستهبازارهکه چووم، له‌لای نامیقی زرهنگهری ره‌حمه‌تی دانیشتبوو، ئه‌وه‌م پێڕاگه‌یاند نه‌چێته‌وه، چوونکه ماڵ له‌ژێرچاودێریدایه، خۆیشم شه‌و نه‌چوومه‌وه بۆ ماڵ. دواتر زانیم بۆ شه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ره‌کی قهرهجئاوا- خه‌بات نزیک گردی سه‌یوان له‌ده‌ورووبه‌ری ماڵی خه‌سوو بووه و ده‌مانچه‌یه‌کی له‌ژێر گڵ‌دا شاردبووه دهریهیناوه، به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا و ئه‌وانی دی‌دا بڕوات سه‌ردانێکی ماڵی خاڵێکم حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌ڕه‌ش کارمه‌ندی ته‌ندروستی، هه‌ر له‌و گه‌ره‌که کردووه، له‌مه‌سه‌له‌که ئاگاداریکردووه. جوانه‌مه‌رگه ئه‌و کات زۆر نه‌بوو خێزانی پێکهێنابوو، تازه به‌تازه مناڵیکیان ببوو، ناوی چۆمانه ئێستا لهسووید نیشه‌جێیه، یه‌ک دوو مانگ ته‌مه‌نی بوو. جه‌وله‌ی چهکهێنان پاش چه‌ند مانگ زانیمان ئه‌و هێزه‌ی ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی هێنانی چه‌ک له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کات که له‌سه‌رسنووری ئێران جێگیر بوون، گهشتیکیان ده‌ستپیکردووه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌وی ده‌بن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی ده‌هێنن و به‌چه‌ند بار تراکتۆره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. گه‌یشتنی چه‌که‌کان و پێشمه‌رگه‌کان بۆ به‌ری قه‌ره‌داخ مانای ده‌ستوه‌شاندنی زیاتر له‌دوژمن. شاره‌وانی ناشتی خه‌ڵکانێکی زۆر زانیبوویان و لێیان ده‌شاردینه‌وه، حاڵ گه‌یشته نزیکی مانگێک تا به‌ته‌واوی لێمان ئاشکرا بوو. ئه‌و چه‌واشه‌کارییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رماوگه‌رم نه‌چین بهسۆراخیی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مه‌یته‌که‌ی، ڕۆحیان بردبووین! و دنیایان لیهێنابووینهوه یه‌ک! ئیتر نازانم ئه‌وه سیاسه‌تی جاشه‌کان یان بێئاگایی خۆمان و ئه‌وانه‌ی ده‌وربه‌رمان بوو؟ وا نه‌بوایه، هه‌رچه‌نده حکومه‌ت دڕنده بوو، له‌ترسی گرتنی که‌سوکار نهوێررا! له‌وانه‌بوو گه‌ر زوو پێمان بزانیایه و بچووینایه به‌ده‌نگییه‌وه مه‌یته‌که‌یان بداینایه‌ته‌وه. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕی ون بێت! دایکم به‌حه‌سره‌تی ئه‌وه‌وه مرد، شانازی ئه‌وه‌ی پێنهبڕا وه‌ک ههرخهڵکێکی دی دنیا، بچێته سه‌ر گۆڕی کوڕه‌که‌ی و له‌سه‌ری بگری. چه‌ند ڕێکه‌وتێکی سه‌یرو تراجیدیانهیه عه‌لی قسه‌که‌ی خۆی که هه‌موو جارێک به‌توڕه‌ییه‌وه ده‌یدا به‌ڕووی دایکمدا، هاته دی؛ که فه‌وتا شاره‌وانی ناشتی. پاش عه‌زابی ده‌روونی و ماوه‌یه‌کی زۆر، به‌دزییه‌وه دوور له‌چاوی پیاوانی ڕژێم، له‌ماڵی خۆمان پرسه‌مان دانا. دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی دی‌دا به‌هۆی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و عه‌شایه‌ری ماڵی سیروان تاله‌بانی و ... توانرا شوێنی مه‌یته‌کان بدۆزرێته‌وه، ئه‌و بێزه‌میر و دڕندانه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا شوێنه‌که‌ی پێبزانرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌کێکیان خه‌ڵکی که‌رکوک بوو، له سه‌ربازگه‌ی خالید ته‌یاره‌خانه‌که، له‌کۆنه سهرقهبرانێکدا ده‌یانکه‌ن به‌ژێر گڵه‌وه. دایکم و خێزانه‌کانی دی چه‌ند جار به‌بیانووی جۆراوجۆره‌وه چوونه سه‌ردانییان، له‌دواهه‌مین جاردا پێیان زانیبوو، نه‌یانهێشته‌وه بچنه‌وه به‌و ناوه‌دا. خه‌سڵه‌ته جوانه‌کان له‌و ده‌مانه‌دا، بۆ یه‌که‌مین جار به‌هه‌واڵی ئه‌سه‌حی شه‌هید بوونی له‌نێو جه‌معی هاوڕێیانی خۆمدا گریام، به‌کوڵ گریام. تا هاتنهدهرهوهیشم زۆر جار وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکم لێ ونبووبێت له‌نێو بازار و کوچهوکۆڵانان چاوم بۆی ده‌گێڕا. جاری وابووه پیاوێکی پۆشاک کوردی له‌وانه‌ی که‌شخه و سپۆرت خۆ دهنوێننم، له پێشمه‌وه به‌دی ده‌کرد، خێرا پێم هه‌ڵده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌مه‌وه، کهدهگهیشتمه ته‌نیشتی سه‌یرم ده‌کرد، ئه‌و ده‌رنه‌ده‌چوو. چه‌ند ئاره‌زووی له‌به‌رکردنی پۆشاکی هه‌بوو، چه‌ند دڵ فراوان و ساف بوو. هه‌ر ئه‌و بوو تۆوی خوێندنه‌وه‌ی له‌لا چاندم. تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی خوێند بوو، به‌ڵام زۆر ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بوو، خۆی به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌و کاته‌وه خه‌ریک ده‌کرد، ژین و گۆڤاری ڕزگاری و هاوکاری و برایه‌تی هه‌ر ده‌رچوونایه ده‌یکڕین و ده‌یهێنایه‌وه ماڵ. که مناڵ بووم عه‌لی و براگه‌وره‌که‌م ده‌چوون بۆ کار کردن، حه‌زم ده‌کرد له‌گه‌ڵیاندا بچم. شه‌و په‌یمانی ده‌دات که به‌یانی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بمبات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی کارکردنم نه‌هاتبوو، له‌خه‌و هه‌ڵی نهدهساندم. پۆسته‌ر له‌ساڵی 1991دا و له‌دوای ڕاپه‌ڕین بۆ یادی ئه‌و پۆسته‌رێکم چێکرد. گیانبه‌ختکردووی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازی - عه‌لی چه‌له‌بی- 1947 له‌پارێزگای سلێمانی له‌خێزانێکی زه‌حمه‌تکێش چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه. هه‌موو ژیانی به‌کرێکاری و به‌ننایی به‌سه‌ربردووه. دوای ڕێز و نه‌وازش له‌بیره‌وه‌ری دامه‌زراندنی یه‌کێتی، له‌ڕۆژانی یه‌ک و دووی ئه‌م مانگه‌دا، له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌که‌تان وتارێکتم به‌و بۆنه‌یه‌وه بینی. وتاره‌که‌ت له‌ئاست که‌سانێکی تردا کورتی هێناوه که نه‌ک ده‌کرا موسته‌هه‌قی ناوهێنان و لالێکردنهوهن، به‌ڵکوو شایه‌نی ئه‌وه‌ن له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان وتاریکی سه‌ربه‌خۆ و درێژ بنووسرێ. جا له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا شه‌هیدی ناسراو (عه‌لی چه‌له‌بی) یه. عه‌لی چه‌له‌بی، له‌کۆتایی مانگی سێی 1979 * له‌شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاودا، له‌کارێکی پێشمه‌رگانه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه، له‌پانتایی ده‌شتی شاره‌زوور ده‌که‌ونه که‌مینی جاشه‌کانی زه‌ڕایه‌ن - عه‌ربه‌ت (زێرینجۆ) و شه‌هید ده‌بن. هێنده هه‌یه، ناوبراو ژیان و تێکۆشانی شاخی کورتماوه بوو، به‌ڵام ده‌کرێ له‌شاری سله‌یمانیدا له‌گه‌ڵ ئاسۆی ده‌لاک به‌یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی ناوشار و یه‌که‌م که‌سانێک به‌حساب بێت که زۆر چالاکانه دووژمنیان هه‌راسان کردبوو. خه‌ریکی ته‌ق و تۆق و تیرۆرکردنی ئه‌م پیاو و ئه‌و پیاوی سه‌ر بهڕژیم بوون. یان سه‌یاره ڕفاندن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵ بۆ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌ری قه‌ره‌داغ، یان..... ئاخر ناکرێ ناوی شه‌هیده پێشه‌نگه‌کانی یه‌کێتی وه‌ک ئاشتی، جه‌ماله ڕه‌ش، ... بهێنری که هه‌میشه پێکه‌وه کاره‌کانیان بهلهخۆبووردوویی بێوێنه ئه‌نجام ده‌دا، له‌و پێناوه‌دا تووشی سه‌ده‌ها چوورتم ده‌رده‌سه‌ری هاتن، هه‌ر له‌و ڕێگایه‌دا گیانیانبه‌خت کرد. که‌چی ناوی عه‌لی چه‌له‌بی له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناهێنرێ!؟ له‌کاتێکدا گه‌ر چه‌ند قات له‌وان ئازا و جه‌ربه‌زه و چاونه‌ترس تر نه‌بوو بێ، به‌تایبه‌تی له‌ئیشی شاردا، که‌متر نه‌بووه. هه‌موو گه‌ره‌کی سه‌رشه‌قام - به‌رخانه‌قا، چواربا‌غ، سه‌رکارێز، قه‌ره‌جاوا شاهیدی لێهاتوویی ئه‌ون. تۆزێ ئینساف ئه‌م هاڵاواردنه له‌پای چێ!؟ ئه‌ترسم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بێت ناوبراو که‌سێکی له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ئێستادا نییه! بۆیه ئیهمال کراوه. قه‌له‌م خستنه گه‌ری من له‌به‌ر ئه‌وه‌یه؛ به‌ناو نه‌هێنان و له‌بیرکردنی ئه‌و پێشه‌نگانه مێژوووهکهتان که‌ل ده‌بێ. ئێستا له‌نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا له‌وانه‌یه زۆر که‌س هه‌بن عه‌لی بناسن و له‌باره‌یه‌وه هه‌ندێ زانیاری‌یان لابێت. هێنده‌ی من پێی بزانم شێخ جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فای فه‌رمانده زۆر ورده‌کاری له‌باره‌یه‌وه ده‌زانێ. بیگره و به‌ری مه‌ده. چوونکه ئه‌وکات پێکه‌وه بوون، که که‌شف بوون هه‌ر پێکه‌وه ڕایانکردهو ده‌ره‌وه. خۆیشم چه‌ند بیره‌وه‌ریم له‌لای خۆ ڕه‌شنووس کردووه، ئاساییه گه‌ر بخوازی بۆتی ده‌نێرم. 1994.6.3 سله‌یمانی
بۆ به ته‌واوی جیێبهجێکردنی بڕیاری نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌گه‌ڵ خوێندکاران، چی بکرێت باشه نابێ ئه‌وه‌یش له‌یاد بکه‌ین سیسته‌می شوێنه زانستییه‌کان له‌گه‌ڵ سیسته‌می کۆمه‌ڵ و خێزان زۆر ناته‌با پراتیک ده‌کرێت، بۆ نموونه مناڵێک له‌وڵاتی فینلاند له‌ماڵیشه‌وه وه‌ک دایه‌نگا خۆی پێڵاو و جله‌کانی له‌به‌رده‌کات، باوان یارمه‌تی ناده‌ن، چوونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئیعتمادکردنه سه‌رخۆ، هاوکات یارمه‌تی باوانه، زۆر مناڵ گه‌ر ده‌ستی هاوکاری بۆ درێژ بکه‌یت قبووڵی ناکات، خۆی کاری له‌به‌رکردن و ... ئه‌نجام ده‌دا. گه‌ر هاتوو مامۆستایه‌ک پرۆفیشیناڵبوون بێگومان ئه‌رک و په‌یام و ماف و داخوازییه‌کانی ده‌زانێت، چۆن بهئهعساب ساردی به‌ره‌وڕووی کێشه‌کان ده‌بێته‌وه، توندوتیژی فه‌رامۆش ده‌کات و شێوازی نه‌رمونیان به‌ڵام کاریگه‌ر به‌کارده‌هێنێت بۆ ڕامکردن و هێنانه‌وه و تهرهنهبوونی خوێندکار بۆ سه‌ر شارێی خوێند، به‌وه‌یش جوانترکردنی خودی خۆی پیشانده‌دات. ڕوونتر وه‌ک ئه‌وه وایه دادوه‌رێک فه‌رمان له‌کوێ به‌سه‌ر تاوانبارێک که که‌سێکی کوشتووه ده‌ربکات به‌زیندانی هاتاههتایی یان له‌کوێ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بدات. بێگومان به‌کارهێنانی توندوتیژی مامۆستا وه‌ک فه‌رمانی مه‌رگه‌که‌ی دادوه‌ر وایه، ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤدا نایه‌ته‌وه. 06.03.27 ئایا تا چه‌ند ده‌ستی گومان‌لێکراو ده‌توانێت دزه‌بکاته ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تدا بیت، چی پێڕادهگهیهنیت |